چارەنوسی عەرەبی سونە و ناوچەکانیان لە دوای داعش
د.جەلال حەسەن مستەفا لینکی بابەت پێشەکی داعش توانی لە ماوەیەکی کەمی چەند ڕۆژیدا زۆربەی ناوچە سونیەکانی عێراق کۆنتڕۆل بکات و بیانکاتە بەشێک لە دەوڵەتەکەی. لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٤ دا، بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو داعش پێشڕەویکرد بۆ دەستگرتن بەسەر موسڵدا و توانی زۆر بە ئاسانی شکست بە چەند فیرقەیەکی سوپای عێراق