• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

سەردێڕەکان

  • April 2, 2020

    لەدوای لێدوانەکەی ترەمپ نرخی نه‌وتی برێنت بەرزبووەوە

    له‌دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت بۆ سه‌روو ٣٠ دۆلار به‌رزبووه‌وه‌. نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت، دوێنێ له‌ كۆتایی رۆژدا به‌ ٢٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو، ئه‌مڕۆ بۆ ٣٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌. نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕاندایە و کەمێک پێش ئێستا دیسان

  • April 1, 2020

    دوای ١٨ ساڵ شاندی تاڵیبان سەردانی‌ كابوڵیان کرد

    دوای ١٨ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار، شاندێكی سێ كه‌سیی تاڵیبان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان، گه‌یشتنه‌ كابول. شوورای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان بڵاویکرده‌وه‌، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شاندی تاڵیبان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چووه‌. ‌له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی بابه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان كراوه‌، بەپێی زابیارییەکانیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌چووه‌ و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا

  • April 1, 2020

    ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێکی زۆری له‌ ناتۆ داوه

    ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و سه‌ربازی ناتۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌هۆی ڤایرۆسه‌کەشەوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مانۆڕه‌كانی ناتۆ دوا خراون و هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. ‌ یانس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ وتی، ڤایرۆسه‌كه‌ تاكو ئێستا كاریگه‌رییه‌كی گەورەی نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆن و نێرده‌كانیان و جەختیکردەوە ناكرێت چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك ناتۆ به‌ته‌واوی رابگیرێن. به‌پێی زانیاری

  • April 1, 2020

    نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات

    نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لەلایەنە ناکۆکەکان دەکات شەڕ و پێکدادان رابگرن و بە ھەموانەوە رووبەڕووی کۆرۆنا ببنەوە. ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات، شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکان کۆتاییان پێبھێنرێت، تاکو جیھان بتوانێت جەنگی کۆرۆنا بباتەوە و

  • March 31, 2020

    عێراق سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو دەکات

    وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو رەوشە نائاساییەی هاتووەتە ئاوارەوە، بەشێوەیەكی كاتی سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو دەكرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لە پەیڕەوكردنی سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی لەم رەوشە نائاساییەدا، بەردەوامیدانە بە خوێندن و پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان، ئەمەش لەلایەن سەرجەم

  • March 31, 2020

    زیندانیانی داعش لە بەندینخانەی حەسەکە کۆتاییان بە ناڕەزایەتی هێنا

    بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی سووریا، ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لە بەندینخانەیەکی ناوچەی گوێڕانی سەر بە پارێزگای حەسەکە زیندانی کراون، کۆتاییان بەو ناڕەزاییەتی و مانگرتنە هێنا کە لە دوو شەو لەمەوبەرەوە دەستیان پێکردبوو. ناڕەزایەتیی زیندانیکراوەکان دوای ئەوە هات کە بەندکراوەکان لەسەر مەرج و داواکارییەکانیان لەگەڵ ئیدارەی بەندیخانەکە گەیشتن بە رێککەوتن. بەپێی رێککەوتنەکە

  • March 31, 2020

    لە هەر چوار ئەمریکییەک سێ کەسیان لەماڵەوەن

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێستادا ٢٤٥ ملیۆن ئەمریکی بۆ خۆپاراستنیان ناچارن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. بەپێی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، ۲٤٥ ملیۆن ئەمریکی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچارن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. لەکۆی ٥۰ ویلایەتی ئەمریکا بڕیاری “لە ماڵەوە بمێننەوە” لە ۳۲ ویلایەت خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. لەو ویلایەتانە رێگە بە

  • March 22, 2020

    پەتای چاوەقوڵەی ١٩٠٤-١٩٠٥ لە بەڵگەنامەیەکی دەوڵەتی قاجاردا

    هەردی مەهدی میکە لە ساڵی ١٩٠٤دا و لە شاری سلێمانییەوە ڕاپۆرتێک لە لایەن دپلۆماتکارێکی کونسوڵخانەی قاجاریەکان (ئێران)ەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ حاکمی ئەو کاتەی ویلایەتی کرماشان (عەبدولحسەین میرزا فەرمانفەرمای حاکمی ئەودەمی شارەکە)، ڕاپۆرتەکە چەندین زانیاریی گرنگی مێژوویی، ئابووری، ژمارەی دانیشتووان و قوربانیانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە و زانیاریی لەبارەی سەرۆک هۆزانی عەشرەتی هەمەوەندەوە

  • March 22, 2020

    ده‌وڵه‌ت و سايكۆلۆژياى په‌تا

     د. ئومێد ڕه‌فيق فتاح مێژوى مرۆڤايه‌تى خاڵى نه‌بوه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاو ده‌ردى كوشنده‌، بۆيه‌ چيرۆكى په‌تاكان له‌ مێژودا بوه‌ به‌سه‌رچاوه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ وانه‌و سه‌دان داب و نه‌ريت و به‌هاى له‌گه‌ڵ خۆياندا گۆريوه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م روداوانه‌ سه‌دان پرسيارو گومانى دروست كردوه‌ كه‌ تائێستا به‌بێ وڵام ماونه‌ته‌وه‌، ره‌هنده‌ سايكۆلۆژييه‌كانى په‌تا

  • March 21, 2020

    ڕانانى ئاییندەیى ژمارە (٢) ى ساڵى٢٠٢٠

    پرسە دژوارەکانی هەرێمى کوردستان و ئایندەى چاکسازییان – ڕانانی ئایندەیی ژمارە (٢) – توێژەران: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى مهدى میکە – سلێمانى – هەرێمى کوردستان – ئازار ٢٠٢٠ پێرستى تەوەرەکان تەوەری یەکەم: ئاسایشى تەندروستیی هەرێمى کوردستان_لەبەردەم هەڕەشەى ڤایرۆسى کۆرۆنادا  تەوەری دووەم: کێشەى دیموکراسیی ناوخۆیى پارتەکانی

Page 73 of 78

Send this to a friend