کۆرۆنا دەرگای زیندانەکان دەکاتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی لە زیندانەکاندا، ھەندێک لە وڵاتان، بڕیاری ئازادکردنی بەشێک لە زیندانییەکانیان دا و بەشێکیشیان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئازادکردنی دەیان ھەزار زیندانیی. بەشێک لەو کەسانەی لە زیندانەکانی عێراق و ئێراندا ئازادکراون، ئەو کەسانەن بە ماددەی تیرۆر یان چالاکی سیاسیی دژ