ڕیگای ئایندەناسی؛ لە گوتاری مانەوەوە بۆ باشترین مانەوە
د.هەردی مەهدی میکە بە وردبوونەوە لە مێژووی ئێستا و دوێنێی نزیک و دووری کوردستان و کۆمەڵگە و شوناسەکەی، ڕاستینەیەک بەدیدەکرێت کە “گوتاری مانەوە و ژیانکردن”ی کورد بەهێزییەکی بێوێنەی هەیە و ڕۆڵ و خەباتی بێووچانی بۆ کێشاوە، بەڵام بە هەمان ئەندازەش لە “گوتاری باشتر مانەوە و ژیانێکی باشتر”دا کەمتەرخەمی نواندووە و