گریانی بێ فرمێسک: ژنانی کوردی کۆڵبەر و سیاسەت-مەرگی جێندەری دەوڵەت لە ئێران[1]
د. ئەحمەد محەمەدپوور- د. ئاسۆ جەواهیری وەرگێڕان: گەلاوێژ سۆفی پوختە ئەم نووسینە تاوتوێی پەیوەندی نێوان کۆڵۆنیالیزم، قەڵەمڕەوی و سیاسەت-مەرگی جێندەری دەوڵەت لە ئێران و کاریگەری لەسەر ژیانی ژنانی کورد لەسەر سنوور (کۆڵبەر) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ڕۆژهەڵات) دەکات. بە سوودوەرگرتن لە چەمکی “سیاسەت-مەرگ”ی ئاشیل مبێمبێ، کۆڵبەریی وەک پیشەیەکی کوشندە چەمکسازی دەکەین کە