کاریگەریى قەیرانی سووریا لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران
نووسینی: سەمیح نارگوڵ[2] وەرگێڕانی لەتورکییەوە: ڕەنجە عەبدوڵڵا پوختە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران وەک دوو وڵات کە درێژترین سنووریان پێکەوە هەیە، لە ڕابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر یەک هێڵ بەرەوپێش نەچووە. هەندێکجار بەهۆى پەیوەندییەکانەوە لێکنزیکبوونەوەى جدى لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەبووە، هەندێکجاریش گرژییەکان هێندە زۆربوون تاڕادەی پێکدادانی جەنگی لەیەک نزیکبوونەتەوە. ئەو بابەتانەی کە