هۆكار و ڕەنگدانەوەی رێككەوتنی ئێران ـ سعودیە بە نێوەندگیریی چین
توێژەر: هەڤاڵ ئازاد محی الدین بەرایی هەریەک لە ئێران و سعودییە بە دوو لە گرنگترین دەوڵەتەکانی ناوچەکە دادەنرێن، کە ئێران ڕابەرایەتی جیهانی شیعە و سعودییەش جیهانی سووننەی ناوچەکە دەکەن. کاتێک کە لە پەیوەدنییەکانی نێوان ئەم دوو هێزە دەکۆڵینەوە دەبین بە چەندین قۆناغی مێژوویی گرنگدا گوزەردەکەن، کە هەندێک جار پەیوەندی دۆستانەیان