ئایەتوڵڵا محەمەدڕەزا مەهدەوی كەنی؛ متمانە پێكراوی دوو ڕابەر
ئامادەكردنی: ئەژی ئازاد ئەبووبەكر محەمەدڕەزا مەهدەوی كەنی ساڵی 1931 لە گوندی “كەن” سەر بە پارێزگای تاران لەدایكبووە، لە دوای كۆتاییهێنانی خوێندنی سەرەتایی ڕوو دەكاتە قوتابخانەی لوڕزادە (مدرسه علمیه لرزدە) و سالی 1948 لە تەمەنی 17 ساڵیدا بۆ درێژەدان بە خوێندنی ئایینی ڕوو دەكاتە شاری قوم. مەهدەوی كەنی تاوەكو ساڵی 1961