پیسبوونى ڕووبارى سیروان؛ گرفت و چارەسەر
عەبدولموتەڵیب ڕەفعەت سەرحەت / پسپۆڕى بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو بەرایی بەهای ئاو وەك گرنگترین سەرچاوەی سروشتی، تەنها پشت بە بەردەستبوونی نابەسترێ، بەڵکوو پشت بە کواڵتییەکەی دەبەسترێ بۆ مەبەستە جیاوازەکان، لەوانە: خواردنەوە، ئاودێری، گەشەپێدانى ژینگه. کواڵتیی ئاو دەگۆڕێت بە پێی شوێنی جوگرافی و سەرچاوەکانی پیسبوون و هۆکارە ئیکۆلۆژییەکان. زاراوەی کواڵتیی ئاو ئاماژەیەکە