ئایندەی سیستمی نێودەوڵەتی و هەرێمی کوردستان
زانا کەریم نەجم بەرایی لەبەریەکهەڵوەشانی یەکێتیی سۆڤیەت و کۆتاییهاتنی جەنگی سارد، کۆتاییهاتنیش بوو بە سیستمێکی نێودەوڵەتی کە بە سیستمی دووجەمسەری (Bipolarity) ناوی دەبرا. لەو کاتەوە سیستمی نێودەوڵەتی و سیناریۆ ئایندەییەکانی، بابەتێکی گەرمی ناو کایەی سیاسەتی نێودەوڵەتی یاخود پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و پرسی ئەوەی کە ئایا سیستمی نێودەوڵەتی چ جۆرە سیستمێکە