• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

چەمکناسی چەمکناسی

  • December 18, 2024

    ڕیفۆرم و ڕیفۆرمخوازیی (اصلاحات و اصلاح طلبی)

    ئامادەكردن: هەورامان فەریق چەمكی ڕیفۆرم و ڕیفۆرمخوازیی لە ئێراندا ڕەگویشەیەكی قووڵی هزریی هەیە و بەنێو هزر و ڕۆشنبیریی ئایینیدا ڕۆشتووەتە خوارەوە. هەڵبەت لەم كورتەباسەدا سەرنجی ئێمە لەسەر مێژووی هزریی دەركەوتن و تەشەنەكردنی چەمكەكە نییە ـ بۆ نمونە لە سەید جەمالەدینی ئەفغانییەوە تا عەلی شەریعەتی، عەبدولكەریم سروش و موحسین كەدیڤەر ـ

  • November 25, 2024

    حکومەتی هاوپەیمانی (Coalition Government)

    ئامادەكردن: د. عابد خالد چەمکى ”حكومەت” (Government) جگە لەوەی كە هەندێ جار بۆ واتای ”دەوڵەت” بەكار دەهێنرێت، کاتێک هەردووکیان بە وشەى ”Polity” هاوواتا بکرێن، هاوکات لە ڕووی سیاسی و دەستوورییەوە بە چەندین واتای تر بەكار دەهێنرێت کە بە واتا هەرە فراوانەكەی ئاماژەیە بۆ ”ڕژێمی سیاسی” یان ”دەزگای حوکمڕانى” (جهاز الحكم)

  • October 1, 2024

    ڕێکخراوی گورگە بۆرەکان (Bozkurt )

    ئامادەکردنى: تورکیاناسی مێژووى ئەفسانەیی ناوى ڕێکخراوەکە بیرۆكەی دامەزراندنی ڕێكخراوی گورگە بۆرەکان، لە چیرۆكێكی ئەفسانەیی كۆنەوە سەرچاوەیگرتووە، کە دەڵێت: كاتێك هۆزە توركەكان لە ناوەڕاستی ئاسیا هێرشیانكرایەسەر، جگە لە منداڵێك نەبێت، كە بۆ دارستان هەڵهات، هەموویان لەناوچوون، لەوێ گورگێك منداڵەکە بە برینداری بەخێودەکات هەتا گەورەدەبێت‌و دەتوانێت پارێزگاری لە ڕەگەزی تورك بكات، وەك

  • September 3, 2024

    شیاویی خۆپاڵاوتن

    ئامادەكردن: هەورامان فەریق شیاوبوونی خۆپاڵاوتن بە گوێرەی دەستووری كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاڤە و هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی پاسەوان، بریتییە لە هەبوونی كۆمەڵێك مەرج لە كەسێكدا كە دەیەوێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری، ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی، ئەنجومەنی شارەزایان و تەنانەت گشتپرسی بپاڵێوێت. ئەگەر بۆ نموونە كەسێك بیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی

  • June 30, 2024

    میللی گیۆروش

    (Milli Görüş) تورکیاناسی میللی گیۆروش (Milli Görüş)، کە لە تورکیادا بە ئەربەکانی (Erbakancılık)یش ناسراوە، وەک تەوژم‌و ئایدۆلۆژیایەکی ئیسلامی‌و سیاسی لەلایەن نەجمەدین ئەربەکان (Necmettin Erbakan)ەوە دامەزراوە. ئەم تەوژمە لە ساڵی (١٩٦٩) لە ڕێگەی جوڵانەوەی سەربەخۆکان (Bağımsızlar Hareketi)و پاشان دامەزراندنی پارتی نیزامی میللی (Milli Nizam Partisi)یەوە هاتووەتە مەیدانی سیاسەتەوە لە تورکیا. میللی

  • June 30, 2024

    کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕاودا

    (Değişen Ortadoğu’da Kürtler) ئامادەکردنى: تورکیاناسی * فەرهاد قادر کاکۆ * ناوی کتێب: کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕاودا (Değişen Ortadoğu’da Kürtler) * نووسەر: ئاڵتان تان (Altan Tan) * زمان: تورکی * چاپخانە: ناوەندی چاپەمەنیی چرا (Çıra Yayınları) * یەکەم چاپ: (٢٠١٢) * کۆتا چاپ: چاپی سیازدەیەم – (٢٠١٥) * ژمارەی لاپەڕە:

  • May 22, 2024

    شورای پاسەوان

    ئامادەكردن: د. هەردی مەهدی میكە شورای پاسەوان (شورای نگهبان) (مجلس الصیانة)، ساڵی ١٩٧٩ و سەرەتای شۆڕش دامەزراوە. خاوەنی دەسەڵات و پێگەیەکی کاریگەرە، ڕۆڵی کردەیی هەیە لە ئاڕاستەکردنی بڕیاری سیاسی و هەژموونێکی فراوانی هەیە لە دەستنیشانکردنی نوخبەی سیاسیی دەسەڵاتداری وڵات و سیاسەتڕێژی گشتییدا، چونکە لە پارێزگاریی ئیسلامێتی دەسەڵات و ڕاڤەی دەستوور،

  • May 9, 2024

    هاوسەنگیی هێز (Balance of Power)

    ئامادەكردن: د. عابد خالد چەمكی هاوسەنگی واتایەکى تەواو دیاریکراوى نییە، لەوانە ئاماژەیە بۆ: ١. بنەمایەکی پەیڕەوکراوی سیاسەتی نێودەوڵەتی: بە شێوەیەک هەر دەوڵەتێک هەڕەشەی زیادکردنی هێزی سەربازیى خۆی بکات؛ ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیادبوونی هێزی بەرپەرچدانەوەی پارسەنگ لە لایەن دەوڵەتە ڕکابەرە گریمانەکراوەکانیەوە. ٢. سیاسەتێک: کە لە لایەن دەوڵەتانەوە بە ئەنقەست ئاڕاستە دەکرێت،

  • March 27, 2024

    هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا

    ئامادەکردنى: وەرزنامەى تورکیاناسی بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی‌و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی شارە گەورەکان‌و پارێزگاو قەزاکان، ئەم هەڵبژاردنە ٥ ساڵ جارێک لە تورکیادا دەکرێت. شارەوانییەکان وەک بەشێک لە سیستەمی ناناوەندی (لامەرکەزی) لە تورکیادا ئەژماردەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەم دەستوورو هەم تێڕوانینی پارت‌و سەرکردە سایسییەکان جەخت لە سەر سیستەمی ناوەندی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت‌و

  • February 25, 2024

    بەرەی خۆڕاگری (محور مقاومت)

    ئەژی ئازاد ئەبوبەكر بەرەی خۆڕاگری (جبهه مقاومت، محور مقاومت، جبهه مقاومت اسلامی) لە پێناسەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، بریتییە لە خۆڕاگریی ئیسلامیانە دژ بە دوژمنانی ئیسلام و بە تاییەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران. لە مانا گشتییەکەیدا، خۆڕاگرییەکە لەسەر بنەڕەتی پەروەردە و یاساکانی ئیسلام لە لایەن مسوڵمانێک یان گرووپێک لە مسوڵمانان، بەرامبەر بە

Page 1 of 4

Send this to a friend