• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
December 28, 2024

ئاڵتان تان: دەوڵەت بۆ باشوور، ئۆتۆنۆمی بۆ ڕۆژهەڵات‌و ڕۆژئاوا، دیموکراسی بۆ تورکیا؛ تاکە چارەسەری کێشەی کوردە

كوردی – توركی

سازدانی: تورکیاناسی

ئاڵتان تان (Altan Tan) لە (١١)ی ئەیلوولی (١٩٥٨) لە شاری باتمانی باکووری کوردستان لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە لە زانکۆی ئەنقەرە. جگە لە زمانی کوردی، تورکی‌و ئینگلیزی بە باشی‌و هەتا ڕادەیەک زمانی عەرەبییش دەزانێت، باوکی شەش منداڵە.

دوای تەوکردنی خوێندن‌و چوونەناو کاری سیاسییەوە، ماوەیەک جێگری سەرۆکی شارەوانیی کەچیۆرەن (Keçiyören) بووە لە ئەنقەرە. لە ساڵی (١٩٨٧) دەبێت بە ئەندامی پارتی ڕەفا (Refah Partisi)و وەک سەرپەرشتی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (باکووری کوردستان) کاریکردووە. لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی (١٩٩١)ی تورکیادا بە هۆی پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستدا (مەهەپە) لەلایەن پارتی ڕەفاوە، دەستیلەکارکێشاوەتەوە. ساڵی (١٩٩٣) لەگەڵ ئایدن مەندەرس (Aydın Menderes)و چەند کەسێکی دیکەدا پارتی گۆڕانکاریی گەورە (بەدەپە) (Büyük Değişim Partisi (BDP))یان دروستکردووەو ئاڵتان تان وەک جێگری سەرۆکی پارتەکە دەستبەکاربووە. دوای هەڵوەشاندنەوەی بەدەپە، چووەتە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتەوە.

لە ساڵانی (٢٠٠٠-٢٠٠٢) بووە بە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراسیی گەل (هادەپ) (Halkın Demokrasi Partisi (HADEP)). لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی (٢٠١١) وەک کاندیدی دیاربەکری هادەپ بووە بە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بۆ خولی (٢٤)، هەروەها لە خولەکانی (٢٥)و (٢٦)ی پەرلەمانیشدا لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەڵبژێردراوە. ساڵی (٢٠١٨) لە ڕیزەکانی هەدەپە دەستیلەکارکێشاوەتەوە، هەرچەندە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەو ساڵەدا کاندیدی ئەستەنبوڵ بووە لە سەر لیستی پارتی سەعادەت، بەڵام نەیتوانی بگات بە پەرلەمان.

جگە لە کاری سیاسی، گوتاری بۆ چەندین ڕۆژنامەو گۆڤارو پێگەی ئەلیکترۆنیی وەک (Yeni Gündem, Yeni Şafak, Zaman, Özgür Politika, Özgün Duruş, Star ve Endipendent Türkçe) نوسیوە، هەروەها بەشداریی سەدان بەرنامەی تەلەفزیۆنی‌و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی گرووپی ئاشتی‌و دیموکراسی لە ماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا.

ئاڵتان تان خاوەنی بیری ئیسلامیی میانڕەوە یاخود پارێزکاری نەتەوەییە، هەر بۆیە لە سەرەتاکانی کاری سیاسیدا لە چەند پارتێکی پارێزکارو فیکریی ئیسلامیی تورکیادا کاریکردووە، دواتریش هاتووەتە ڕیزەکانی بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردەوە لە تورکیاو بۆ ماوەی دوو خول ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بووە لە سەر لیستی هەدەپە، دواجار بە هۆی جیاوازیی بۆچوونەوە بە تایبەت لەمەڕ پڕۆسەی ئاشتی‌و هەڵوێستی هەدەپەوە بەرانبەر بە دەوڵەتی تورکیاو پەکەکە؛ لە هەدەپە دەستیلەکارکێشاوەتەوە. چەندین کتێبی دەربارەی کێشەی کورد لە تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردووەتەوە. لە ئێستایشدا وەک نوسەرو چاودێرێکی سیاسی بەردەوامە لە شیکاری‌و بۆچوونەکانی دەربارەی کێشەی کورد لە تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ئاماژەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا، وەرزنامەی تورکیاناسی بەپێویستیزانیوە لەم ژمارەیەدا چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئاڵتان تاندا بکات.

تورکیاناسی: لە تورکیا چی دەگوزەرێت؟

ئاڵتان تان: ئەمە پرسیارێکی زۆر فراوانە. لە ڕاستیدا دۆخی ئێستای تورکیا بریتییە لە قسەکردن لە سەر کێشەی کوردو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). ئەو پڕۆسەیەی کە لە ڕۆژی (١)ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی سێیەمی خولی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا بە هۆی سڵاوکردنی دەوڵەت باخچەلی؛ سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیاوە (مەهەپە) لە پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستیپێکرد، هێشتا بەردەوامەو پێشهاتی نوێی لێدەبێتەوە. هەروەها چاودێرانی دۆخەکە قسەو شیکاریی زۆریان دەربارەی ئەم پێشهاتە نوێیانە کردووە، ئێمەیش چاودێریی دۆخەکە دەکەین.

تورکیاناسی: هەتا ئێستا چەندین جار هەوڵدراوە بۆ چارەسەری کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە، بۆ ئەم مەبەستەیش دەست بە چەندین “پڕۆسەی ئاشتی” کراوە، بۆچی سەرجەمیان شکستیانهێناوە؟

ئاڵتان تان: دوو هۆکاری سەرەکی‌و گرنگی هەیە. یەکەمیان پەیوەستە بە دەوڵەتی تورکیاوە، کە خاوەنی پڕۆژەیەکی سیاسیی مەودادرێژ نییە کە چارەسەری پرسی کورد بکات، هەوڵەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی کاتی‌و سەرپێییدا خراونەتەبواری جێبەجێکردنەوە، واتە دەوڵەت داوایکردووە سەرەتا پەکەکە چەکدابنێت، پاشان گفتوگۆ لە سەر کێشەی کورد بکرێت. ئەمەیش دڵنیایی بە کوردەکان نەبەخشیوە، لەبەرئەوەی نیازی تورکیا لەوەی کە دەڵێت: با پەکەکە چەکدابنێت، پاشان گفتوگۆ لە سەر کێشەکە دەکەین، بۆشاییەکی گەورە دروستدەکات. هۆکاری دووەم پەیوەستە بە هەڵوێست‌و ڕۆڵی هێزە ناوخۆیی‌و دەرەکییەکانەوە، واتە ئەوانەی کە نایانەوێت پڕۆسەی ئاشتی سەربگرێت، ئەوانەی یەکگرتوویی تورک‌و کوردیان ناوێت، هەروەها ئەوانەی کە دەیانەوێت پێکدادانی چەکداری بەردەوامببێت، واتە لە ناوخۆی وڵاتدا (تورکە نەتەوەپەرستەکان، دەوڵەتی قووڵ، کەمالیستەکان‌و فاشیستەکان)، لە دەرەوەی تورکیایشدا دەوڵەتانی وەک ئێران، ئەمریکا، ڕوسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیاو …هتد دەستیانخستووەتەناو پڕۆسەکەوە. لەبەرئەوە نەبوونی پڕۆژەیەکی سیاسیی مەودادرێژو پێکنەهێنانی گرووپێکی بەتواناو لێوەشاوە بۆ چارەسەری کێشەکە لەلایەن دەوڵەتەوە لە لایەکەوە، لە هەمان کاتدا بەهێزی‌و کاریگەریی ئەو گرووپ‌و دەوڵەتانەی هەم لە ناوخۆی وڵات‌و هەم لە دەرەوەیش، کە نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەرببێت، ڕێگر بوون لەوەی هەوڵەکانی چارەسەری بگەنەئەنجام.

تورکیاناسی: کەواتە هۆکاری شکستهێنانی ئەو هەوڵەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیا، لە ساڵانی سەرەتای هاتنەسەر دەسەڵات لە تورکیادا بە ئاڕاستەی پڕۆسەی ئاشتی نابووی، هەر هەمان ئەو دوو هۆکارەن کە ئاماژەتانپێداوە، یاخود هۆکاری دیکەیش هەبووە؟ بە تایبەت هۆکارێک کە لە کوردەکانەوە سەرچاوەیگرتبێت.

ئاڵتان تان: ئێستا پێویست بە قسەی زۆر لە سەر ئەم بابەتە ناکات، هۆکارە سەرەکییەکان گرنگە، کە ئاماژەمپێدان. لە ڕاستیدا پێویست بوو دەوڵەت پڕۆژەیەکی سیاسیی دوورمەودای بۆ چارەسەری کێشەکە هەبوایەو کەسانی شایستە بۆ دانوستان هەڵبژێردرانایە، هەروەها ڕێگریبکرایە لەو کەس‌و هێزانەی کە دەیانویست پڕۆسەکە توشی شکست بکەن. وەک دەزانن، سیاسەت وەک شەتڕەنج وایە؛ بۆئەوەی پلانی یاریزانی بەرانبەر شکستپێبهێنیت، پێویستە پلانی بەهێزترو کاریگەرتر دابنێیت.

تورکیاناسی: کەواتە هەوڵەکانی دەوڵەت باخچەلییش وەک پڕۆژەیەکی کاتی‌و سەرپێیی‌و بۆ ئاڕاستەکردنی ڕایگشتی‌و گۆڕینی ڕۆژەڤی شەقامی تورکیاو باکووری کوردستان ڕاڤەبکەین؟

ئاڵتان تان: پرسیارێکی گرنگە، لە ڕاستیدا نازانین، هەوەها ئامانجە کورت‌و مامناوەندی‌و دوورمەوداکانی دەوڵەت لەم پڕۆژە_پێشنیارەی باخچەلییشدا دیار نین، هەوەها هێشتا ڕوون نییە کێ وەک ئەندامی لیژنەی دانوستان چ لەلایەن دەوڵەت‌و چ لە لایەنی بەرانبەر بە دەوڵەت دیاریدەکرێت‌و چۆن کاردەکەن. ئەوەی دیارە، ئێستا ئامانجەکە بریتییە لە چەکدانانی پەکەکە، بەڵام سیاسەتی دەوڵەت بەرانبەر بە کوردو بە تایبەتییش هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە ڕۆژئاوای کوردستان، کە زۆر گرنگە بزانین دەوڵەتی تورکیا چ هەڵوێستێکی دەبێت، نازانرێت.

تورکیاناسی: دەوڵەتی قووڵ یاخود وەک خۆتان دەڵێن ئەنقەرەی قووڵ لەم پڕۆسەیدا چۆن کاردەکات؟

ئاڵتان تان: هەر لە سەرەتاوە دەوڵەتی قووڵ ڕازینەبووەو نییە بە چەکدانانی پەکەکە، لەبەرئەوەی دەوڵەتی قووڵ بوونی پەکەکە وەک بەهانەیەک بەکاردەهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی تورکیاو بەردەوامیدان بە سیاسەتی خۆی‌و گوتنەوەی دروشمەکانی “وڵات پارچە پارچەدەبێت، دین‌و نیشتیمان لەدەستدەدەین”. لەم ڕێگەیەوە پەردە بە سەر هەموو گەندەڵی، نایەکسانی، نادادپەروەری، دزی، فشارو ستەمەکانیدا دەدات، بەڵام سیاسەت وەک شەتڕەنج وایە؛ بۆئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، پێویستە پلانێکی وەها بەکاربهێنیت کە پلانی یاریزانی بەرانبەر هەڵبوەشێنیتەوە.

تورکیاناسی: گومانی ئەوە دەکرێت هەوڵ‌و لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی ئەنجامی ناکۆکییەکانی ناوبراو بێت لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا. ڕای ئێوە چییە؟

ئاڵتان تان: هەر ئەگەرو گومانێک دەکرێت هەبێت. تەنانەت باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە بە ئامانجی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆککۆماری تورکیا ئەم هەڵمەتە بکرێت، بەڵام ئەوەی بۆ کورد گرنگ بێت، قۆستنەوەی هەر دەرفەتێکە کە ئاماژە بێت بۆ چارەسەری کێشەی کورد. گرنگ نییە باخچەلی‌و ئەردۆغان بۆچی ئەم پڕۆسەیە دەستپێدەکەن، بەڵکو گرنگ ئەوەیە هەر کەسێک ئەم دۆخە بقۆزێتەوەو بۆچوونی خۆی دەربارەی پڕۆژەی ئاشتی بخاتەڕوو.

تورکیاناسی: ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکات، هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە ڕۆژئاوای کوردستان چۆن دەبێت؟ ئایا وەک دیفاکتۆیەک خۆبەڕێوەبەریی کورد لە ڕۆژئاوا پەسەنددەکات؟

ئاڵتان تان: ئێستا هیچ یەکێک لەمانە نازانرێت، واتە پڕۆژەیەکی بەیانکراو بۆ ڕایگشتی لە ئارادا نییە، ئێمەش تەنها لە سەر بنەمای پێشبینی قسەدەکەین. لەبەرئەوەیشە بانگەشەکەی باخچەلی بۆ قسەکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) لە پەرلەمانی تورکیا زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی هەتا ئۆجەلان قسەنەکات، هەرچییەک بگوترێت، تەنها تێڕوانینی تایبەتی کەسەکان دەبێت، واتە قسە لە سەر پڕۆژەیەک ناکرێت، تەنها گفتوگۆ لە سەر لێدوان‌و بانگەشەکەی دەوڵەت باخچەلی دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئۆجەلان قسەبکات، ئیدی گفتوگۆ لە سەر قسەکانی ئۆجەلان دەستپێدەکات. ئاخۆ چی دەڵێت؟ لەبەرئەوەی ئەگەر ڕێگە بە ئۆجەلان بدرێت قسەبکات، یاخود وەک باخچەلی ئاماژەیپێداوە، بانگهێشتبکرێت، ئەو کاتە ئۆجەلان نەخشەڕێیەک دەخاتەڕوو. لە ڕاستیدا خودی خۆم زۆر بە بایەخەوە تەماشای قسەکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەم، لەبەرئەوەی هەتا ئۆجەلان قسەنەکات، هەموو قسەکانی ئێمە بۆشدەبێت‌و وەک “هەوڵدانە بۆ هێنانی ئاو لە سوزگیدا”.

تورکیاناسی: لە پێناوی گرەنتیی جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی وەک خۆی؛ کوردەکان داوای هێزی سێیەم دەکەن بێتەناو پڕۆسەکەوە، دەوڵەتی تورکیایش بە توندی ڕەتیدەکاتەوە، ئەگەر هێزی سێیەم بێتەناو پڕۆسەکەوە، هەتا چەند گرەنتیی سەرکەوتنی دەکرێت؟

ئاڵتان تان: هاتنەناوەی هێزی سێیەم بۆ ناو پڕۆسەکە جگە لە خەیاڵێک، کە جێبەجێنابێت، هیچی دیکە نییە. دەوڵەتی سێیەم ناتوانێت بڕواتەناو پڕۆسەکەوە، ئەگەر بڕواتەناویشیەوە، تێکیدەدات، لەبەرئەوەی هەتا ئێستا نە ئەمریکاو نە بەریتانیاو نە هیچ هێزێکی دیکەی هاوشێوەیان کارێکیان لە بەرژەوەندیی خەڵکی ئەم ناوچەیە نەکردووە. جگە لەمانەیش، ئێستا پەکەکە خەیاڵێکی لەم جۆرەی هەیە، کە گوایە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا لە سەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشێت، کۆمەڵێک داواکاری دەخاتەڕوو، دەوڵەتیش ئەو داواکارییانەی بۆ جێبەجێدەکات، هێزی سێیەمیش وەک گرەنتیی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە لەناو پڕۆسەکەدا دەبێت. بە هیچ جۆرێک شتی وا ڕونادات، ئەمانە خەیاڵن.

تورکیاناسی: کەواتە ئەگەر دەوڵەت هێزی سێیەم ڕەتبکاتەوە، کوردەکانیش متمانە بە دەوڵەت ناکەن. چارەسەری کێشەی کورد چۆن دەکرێت؟

ئاڵتان تان: ڕێککەوتنی دەوڵەتی تورکیاو پەکەکە مومکین نییە، من بەردەوام پڕۆژە_پێشنیاری خۆم بەم جۆرە خستووەتەڕوو. پێویستە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ کورددا ڕێککەوتن بکات، لەبەرئەوەی پەکەکە خاوەنی ئایدۆلۆژیایەکی دیکەیە، ڕوون‌و ڕاشکاوانە دەیڵێم: پڕۆسەی چارەسەری لەگەڵ پەکەکەدا ناکرێت، لەبەرئەوەی پەکەکەی قەندیل لە دەستی ئێراندایەو لە ڕۆژئاوای کوردستانیش لە دەستی ئەمریکادایە، واتە داواکاریی ئەوان بریتییە لە دروستکردنی فەرمانڕەوایی لە ناوچەو خاکێکی دیاریکراودا، پەکەکە لەگەڵ هەرێمی کوردستانیشدا لە شەڕدایە، کوردەکانی باشوور بە جۆرێک لە جۆرەکان خاوەنی کیان‌و دەوڵەتێکی دیاریکراوی خۆیانن، باشە بۆچی پەکەکە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا شەڕدەکات! دەردی پەکەکە بریتییە لە دروستکردنی فەرمانڕەوایەتییەک لە پارچە خاکێکی دیاریکراودا؛ هاوشێوەی ئەو سیستەمی دیکتاتۆرییەی کە لە ناو ئەو حیزبەدا جێبەجێدەکرێت. لەبەرئەوە بە دەوڵەتی تورکیایش دەڵێین: پەکەکە چەکدابنێت یاخود نا، دەوڵەت ناچارە دان بە مافە دیموکراتییەکانی کوردەکاندا بنێت. جارێکی دیکە جەختی لە سەر دەکەمەوە، هەتا دەوڵەتی تورکیا لە بریی پەکەکە لەگەڵ کوردەکاندا ڕێکنەکەوێت‌و دان بە مافە دیموکراتییەکانیاندا نەنێت، ناتوانێت بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بەردەوامیپێبدات. تاکە ڕێگەچارەیەک لە بەردەم دەوڵەتی تورکیادا بریتییە لە خستنەڕووی پڕۆژەیەکی چارەسەریی وەها کە زۆرینەی خواست‌و داواکارییەکانی کوردی تێدا جێگەببێتەوە، ئەویش بریتییە لە تورکیایەکی دیموکرات، کە یەکسانی لە مافی هاوڵاتیبووندا جێبەجێبکات، واتە دەوڵەتی هاوبەش بێت. هەروەک ئۆزگیور ئۆزێل؛ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە ماوەی ڕابردوودا لە دیاربەکر گوتی: “من بەڵێنی دەوڵەتی کوردی بە کوردەکان دەدەم، ئەویش کۆماری تورکیایە”، واتە تورکیا بکرێت بە نیشتیمانی هاوبەشی تورک‌و کوردەکانیش. هەمواری ئەو ماددانەی دەستوور بکرێتەوە کە پێویستە یەکسانییان تێدا جێبەجێبکرێت، ئەمەیش مۆدێلێکی چارەسەری‌و فەرمانڕەوایەتییە لە بەردەم دەوڵەتی تورکیادا. کۆماری تورکیا هەتا بە کردەوەو لە واقیعدا کوردەکان نەهێنێتە ڕیزی خۆیەوە، هیچ شتێکی بۆ ناکرێت.

کوردەکانیش بۆئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامی بە مانەوەی خۆیان بدەن‌و ئەو مافانە بەدەستبهێنن کە لێیانزەوتکراوە، ناچارن لەگەڵ کۆماری تورکیادا ڕێکبکەون. تەنها دوو ڕێگە لە بەردەم کوردەکاندا هەیە، یان لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکیاو هاوڵاتیانی تورکەوە ئەم مافانە بەدەستدەهێنن، یان لە ڕێگەی جەنگەوە دەستیاندەکەوێت. هەندێک لە کوردەکان دەڵێن: با لەگەڵ ئەمریکادا ڕێکبکەوین‌و دژی تورکیا بجەنگین، بۆئەوەی دەوڵەتێکی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دابمەزرێنین. تەنانەت بۆچوونێکی دیکە لەم چەند مانگەی دواییدا هاتووەتەئاراوە، باس لە ڕێککەوتنی ئاشکرای کوردو ئیسرائیل دەکات، کە لە ئایندەشدا کۆنفیدراسیۆنی کوردستان‌و ئیسرائیل دابمەزرێت. بەڵێ، خەڵکانێک هەن باس لە دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردستان-ئیسرائیل دەکەن. لە ڕاستیدا رێککەوتنی کورد لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیا، ڕوسیا، ئیسرائیل‌و هاوشێوەکانیاندا هیچ دەستکەوتێکی سیاسی‌و نەتەوەیی بۆ کوردەکان فەراهەمناکات، تەنها کۆتایی بە کورد دەهێنێت. دەوڵەتی تورکیا بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە جێبەجێبوونی سیناریۆیەکی لەم جۆرە نادات، هەتا ملیۆنان کەس نەکوژرێت‌و ئاوارەنەبن، هەتا داروبەردی کوردستان بەسەریەکەوە بمێنێت، تورکیا ڕێگە بەو کارە نادات، ئەمەش واتای کۆتاییهاتنی کوردەکانە.

پەکەکە چەندین ساڵە لەگەڵ بارزانیدا شەڕدەکات، بارزانی بە ناپاک‌و هاوکاری تورکیا تۆمەتباردەکات، باشە بارزانی چی بکات! لەگەڵ پەکەکەدا ڕێکبکەوێت‌و لە قەندیلەوە شەڕی تورکیا بکات! بارزانی کارێکی لەم جۆرە بکات، ناتوانێت لە هەولێر بمێنێتەوە، تەنانەت لە چیاکانیش ناتوانێت دابنیشێت، لەبەرئەوە پێویستە ئەم بابەتانە لە ژینگەیەکی ئارامدا گفتوگۆی لە سەر بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، نابێت ئەوەمان لەیادبچێت کە دۆخی کورد لە تورکیا لە دۆخی کوردی عێراق‌و ئێران‌و سوریا ناچێت. لە ڕاستیدا هەر یەکێک لەم پارچانە خاوەنی تایبەتمەندیی خۆیەتی، لەبەرئەوە تەنها ڕێگەچارەی ئاشتی‌و ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکاندا لە بەردەم کۆماری تورکیادایە، هەم لە ناوخۆی تورکیاو هەم لە دەرەوەی سنورەکانیشی. بە هەمان شێوە تاکە ڕێگەچارەی بەردەم کوردەکانیش بریتییە لە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا لە ڕێگەی دیموکراتییەوە، هەرچەندە قورس بێت، هەرچەند کاتی زۆر بخایەنێت. جگە لەم ڕێگەچارەیە، هەر ڕێبازو شێوازێکی دیکە فەلاکەتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، چەند ماڵ‌و نیشتیمانی تورک کاولبکات، زیاد لەوە ماڵ‌و نیشتیمانی کوردەکان وێراندەکات.

تورکیاناسی: لە ژێر ڕۆشنایی ئەم بۆچوونەتاندا چۆن شرۆڤەی ئەو لێدوانەی دەوڵەت باخچەلی دەکەن کە گوتبووی: “با ئۆجەلان قسەبکات”، بەڵام پەکەکەو قەندیلی خستووەتەدەرەوەی هاوکێشەی چارەسەری کێشەی کورد؟ مەگەر ئۆجەلان‌و قەندیل یەکێک نین؟

ئاڵتان تان: نەخێر یەکێک نین. ئێستا لە ناو پەکەکەدا سێ چوار باڵ هەیە، هەر لەبەرئەوەیە ئێمەیش دەڵێین: با ئۆجەلان قسەبکات، لەبەرئەوەی هەر کاتێک ئۆجەلان قسەبکات، دەردەکەوێت کام لەو باڵانەی ناو پەکەکە گوێڕایەڵیدەبێت‌و کامیان ڕەتیدەکاتەوە، واتە لە کاتی قسەکردنی ئۆجەلاندا ڕووندەبێتەوە کێ لە ناو پەکەکەدا گوێڕایەڵی ئۆجەلان دەبێت‌و کێ گوێیپێنادات. باشە کەوابێت، چارەسەر چییە؟ پێویستە هەر کەسێک باش ئەمە بزانێت کە کوردی تورکیا، عێراق، سوریاو ئێران لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری‌و کولتوورییەوە جیاوازن، هەر پارچەیەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە، لەبەرئەوەیش چارەسەری کێشەی کورد لە هەر یەکێک لەو پارچانە پێویستە جیاواز بێت. چارەسەری پارچەیەک مەرج نییە لە پارچەکانی دیکە بتوانرێت جێبەجێبکرێت. بە بۆچوونی من، چارەسەری کێشەی کورد بەم جۆرە دەکرێت: پێویستە دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان دروستبکرێت، بە جۆرێک سنووری ئەو دەوڵەتە کەرکووک‌و موسڵیش بگرێتەوە، ژمارەی دانیشتوانی ئەو دەوڵەتە نزیکەی (١١) بۆ (١٢) ملیۆن کەس دەبێت، لەم ڕێژەیەش (٦٥٪) بۆ (٧٥٪)ی کورد دەبێت، ڕێژەی (٢٠٪)ی عەرەب دەبێت، ڕێژەی (١٠٪)یشی لە تورکمان‌و مەسیحییەکان پێکدێت. لە کتێبی “بەرەو کۆماری سێیەم”دا تەنانەت سنوورەکانی ئەم دەوڵەتەم دیاریکردووە، پێویستە تورکیایش پشتیوانی لە چارەسەرێکی لەم جۆرە بکات. تورگوت ئۆزاڵ؛ سەرۆکی پێشووتری تورکیا، بیری لەم چارەسەرە کردبووەوە. لە ڕاستیدا گرووپێکی جددی، بەڵام لاواز پشتیوانیی بیرۆکەیەکی لەم جۆرە دەکەن. هەریەک لە ڕۆژهەڵات‌و ڕۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی ئێستا تێیدا دەژین، ببن بە خاوەن هەرێمێکی دیاریکراو، بە شێوەی ئۆتۆنۆمی یان فیدراسیۆن، یاخود شێوازی ئەیالەت. ناو گرنگ نییە، ئەوەی گرنگ بێت، چوارچێوەیەکی سیاسی‌و یاسایی بۆ کوردەکان دیاریبکرێت، کە تێیدا مافە تایبەتی‌و گشتییەکانیان پارێزراو بێت. لە تورکیایش دەوڵەتی هاوبەشی تورک‌و کوردەکان هەبێت، دەوڵەتێک یەکسانی لە هاوڵاتیبوون‌و مافە بنەڕەتییەکان بۆ کوردو تورک دابینبکات. کۆمارێکی دیموکرات بێت، کە گۆڕانکاریی دەستووریی تێدا بکرێت. ئەمە باشترین‌و گونجاوترین چارەسەری پرسی کوردە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا. هەوڵدان بۆ پێکهێنانی یەکگرتوویی هەر چوار پاڕچەی کوردستان‌و پاشان دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان سەرناگرێت، لەبەرئەوەی هەم لە ڕوانگەی واقیعەوە، هەمیش لە ڕوانگەی هاوسەنگیی هێزەوە کارێکی لەو جۆرە ڕێیتێناچێت، لە ئایندەیشدا سوودێکی وەها بە کورد ناگەیەنێت، لەبەرئەوە بە گوێرەی دۆخی ئەمڕۆ، دەوڵەت بۆ باشووری کوردستان، ئۆتۆنۆمی بۆ ڕۆژهەڵات‌و ڕۆژئاوا، دیموکراسی بۆ تورکیاو باکووری کوردستان پێویستە، بەڵام وەک یەکێتیی ئەوروپا ڕێگریی گومرگی‌و پاسپۆرت لە نێوان سنوری ئەم چوار پارچەیەدا هەڵبگیرێت، هاتوچۆی بازرگانی سەربەست بێت. دڵنیام لەوەی خەڵکانێک لە تورکیا دژی ئەم بیرۆکەیەن‌و دەڵێن: ئەگەر پێکهاتەیەکی لەم جۆرە دابمەزرێت، دواتر کوردەکان دەوڵەتی کوردستانی گەورە دروستدەکەن، بەڵام پێویستە ئێمە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین: بۆچی دەبێت دیاربەکر وابەستەی هەولێر بکرێت؟ بۆچی ئەستەنبوڵ وابەستەی کەرکووک بکرێت؟ با دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە لە ڕووی سیاسی، ئابووری‌و هێزەوە تورکیا ناوەندی ڕاکێشانی سەرنجی ئەم ناوچەیەیە، ئەم مۆدێلە دەکرێت وەک یەکێتیی ئەوروپا ناوبنرێت فیدراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تورکیاناسی: بەگوێرەی ئەم پڕۆژەیەی ئێوە بێت، پێویستە گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە دەستووری تورکیاو بە تایبەت چوار ماددەی سەرەتاو ماددەکانی (٤٢)و (٦٦)ی دەستووردا بکرێت، وا نییە؟

ئاڵتان تان: بەڵێ پێویستە هەموو ئەوانە بگۆڕدرێن؛ هاوڵاتیبوون، مافی زمانی دایک، نەتەوەپەرستیی ئەتاتورک، هەموو ئەم ماددانە بە شێوەیکی گونجاو لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسیدا دادەڕێژرێنەوە.

تورکیاناسی: لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیدا؛ پێگەو ڕۆڵی هەولێر چۆن دەبێت؟

ئاڵتان تان: لە کۆنفرانسەکەی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، مەسعوود بارزانی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە “کورد لە ڕێگەی تیرۆرەوە بە هیچ شتێک ناگات”. ئەم دەربڕینە ئاماژەیە بۆ پەکەکە، هەرچەندە ناویشینەهێنابێت. هەروەها بارزانی پشتیوانیی بۆ “هەر چارەسەرێک لە تورکیادا” دەربڕی. پێویستە لە دۆخێکی لەم جۆرەدا هەولێر هەڵوێستی ئەرێنی دەرببڕێت، واتە پشتیوانیی پڕۆسەکە بکات.

Sayın Altan Tan Türkiye Araştırmaları Dergisi (TAD) Röportajı

 

TAD: Türkiye’de neler oluyor?

Altan Tan: Bu çok geniş bir soru, ama şu anda en çok konuşulan PKK ve Kürt sorunu meselesi, Devlet Bahçeli’nin 1 Ekim’de Meclis’in açılışında DEM Parti milletvekillerinin elinin skması ile başlayan süreç devam ediyor, bu işin lehinde aleyhinde konuşan yüzlerce kişi oldu, biz de süreci takip ediyoruz, bakalım nereye gidecek.

TAD: Şimdiye kadar birkaç kez “Barış Süreci” başlatılmıştı, ama bunlar neden başarısızlıkla sona ermişti?

Altan Tan: Bunun başlıca iki sebebi var, birincisi Türk devletinin bu meseleyi uzun vadeli çözecek bir siyasal projesi yok, daha günü birlik bir proje olarak düşünüyor, bundan maksad ise PKK silah bıraksın ondan sonra bakalım diyor, bunu da Kürtleri tatmin etmiyor. Çünkü “Ondan sonra bakalım” kısmı büyük bir boşluk oluşturuyor. İkinci sebep ise bu işi istemeyen, yani Türkler ile Kürtlerin birliği ve barışı istemeyen, silahlı çatışmaların devam etmesini isteyen içeride (ulusalcılar, derin yapılar, kemalistler, milliyetçiler) ve dışarıda da (İran, ABD, İsrail, Rusya, Almanya, İngilter vs) bu işin içinde. Dolaysiyle kapsamlı bir projenin ve kadronun olmaması ve içeride ve dışarıda çözümü istemeyenlerin güçlü olmaları ve durumu bozabilecek kadar etkili olmaları, bundan dolayı bugüne kadarki girişimler neticeye ulaşamadı.

TAD: Recep Tayyip Edroğan’ın önceki yıllarda başlattığı barış sürecinin başarısızlığa uğramasının saydığınız iki sebepten başka sebebi var mı? Özellikle Kürtlerin olduğu sebepler?

Altan Tan: Çok ayrıntıya girmenin bir faydası yok, ana sebepler önemlidir. Devletin barış süreci ile ilgili projesi olsaydı ve kadroların doğru tespit edilseydi bu işi bozmak isteyenlerin önü kesilebilirdi. Yani siyaset satranç gibidir, karşınızdaki oyuncu her ne kadar oyunu bilse size ondan daha iyi oyun kurarsanız onun planlarını bozarsınız.

TAD: Peki Devlet Bahçeli’nin “girişimi” de aynı şekilde günü birlik bir adım olarak mı değerlendirelim?

Altan Tan: güzel bir soru, açıkçası bilmiyoruz, ama şu anda devletin hazırladığı projenin uzun, orta ve kısa amaçları ve kadronun kimden oluştuğu veya oluşacağı ve ne yapacaklarını bilmiyoruz. Şu an, her zamanki gibi birinci hedef PKK’nın silah bırakması gözüküyor,  ama Kürtlere karşı özellikle Suriye kürtleri ve Rojava’daki yapıya karşı nasıl bir yol izleneceği henuz belli değil, bilmiyorz.

TAD: Barış süreci ile ilgili Bahçeli girişimi ve açıklamaları Erdoğan ile görüş ayrımı ve gündem değiştirme girişimi olabileceğini zannediliyor, siz ne diyorsunuz?

Altan Tan: her şey olabilr, hatta Erdoğan’ın birkez daha seçilmesi için bunlar yapıldığı söyleniyor. Ama Kürtler için her fırsatın kendi lehlerine çekilme siyaseti olmalı. Bahçeli ile Erdoğn niçin bunlar yapar önemli değil, önemli olan bunları fırsata çevirerek barış süreci ile ilgili fikrini ortaya koymaktır.

TAD: Barış süreci başlarsa Türkiye’nin Rojava’daki kantonlara nasıl bir tutum sergileyecek? Bir defakto olarak kabul edebilir mi acaba?

Altan Tan: Şu anda bunların hiçbirisi belli değil. Yani kamuoyuna açıklanmış bir proje ortada yoktur, biz sadece tahminler üzerine konuşuyoruz, onun için de Bahçeli’nin Öcalan ile açıklaması çok önemli, çünkü Abdullah Öcalan konuşmayana kadar herkes sadece yorumda bulunmaktadır, yani bir proje üzerinden konuşma yok, sadece Bahçeli açıklaması tartışılyor. Ama Öcalan konuşursa ve onun söyledikleri üzerinden tartışma başlayacak, ne söyleyecek? Çünkü Öcalan konuşturulursa bir yol haritası ortaya koyacak. Ben şahsen Abdullah Öcalan’ın konuşması çok önemsiyorum, çünkü o konuşmayana kadar bizim konuşma ve değerlendirmelerimiz “Havanda su dövmektir”.

TAD: Kürtler tarafından barış sürecinin başlama olanağında güvenirlik için üçüncü tarafın sürece dahil edilmesi istiyor, Türk devleti de bunu şiddetçe reddidiyor, hatta devlet tarafından önceki barış sürecinin bazı görüşmeleri Bruksel’de yapılması başarısızlığın bir sebebi olarak değerlendirilmektedir, bu iki görüş arasında sizce ne yapılabiilir? Üçüncü güç ise sürece dahil edilirse ne kadar barışın garantörü olabilir?

Altan Tan: Üçüncü gücün sürece dahil olması fantazidir, olmayacak hayallerdir. Üçüncü devlet devreye giremez. Girerse de bozar, çünkü ABD, İngiltere’nin vs bugüne kadar hiçbir zaman bölgedeki halkların lehine olmadılar. Ayrıca şu anda PKK’nın bir hayali var, Türkiye Cumhuriyeti ile masaya oturup devletten birşeyler isterim onlar da birşeyler verecek, üçüncü güç ise bunun garantörü olacak. Böyle bir şey olmaz, bunlar hayal.

TAD: Peki üçüncü güç olmazsa, Kürtler de Türk devletine güvenmiyorsa o zaman çöcüm ne olabilir?

Altan Tan: Türk devleti ile PKK’nın anlaşması mümkün değil,  ben sürekli bu öneride bulunmaktayım. Türk devleti Kürtlerle anlaşmalı, çünkü PKK başka bir ideolojiye sahiptir, açık ve net söylüyorum, PKK ile çözüm olmaz. çünkü PKK Kandil’de İran’ın elindedir, Rojava’da da ABD’nin elindedir. Yani onların istedikleri, belli bir toprak parçasında hükümranlık sağlamaktır. PKK Kürdistan Bölgesel Yönetimi ile de çatışıyor, yani güney Kürdistan’daki kürtlerin bir şekilde devlete sahiptir, peki PKK neden onlarla çatışıyor, PKK’nın derdi kendi yönetiminde dektatörlüğü kuracağı bir toprak parçası elde etmektir. Onun için Türk devletine şunu söylüyoruz, PKK silah bırksa da bırakmazsa da Türk devleti Kürtlerin demokratik haklarının tanımak zorundadır. Tekrar altını çizerek söylüyorum, Türk devletinin PKK ile değil Kürtlerle anlaşmadan, demokratik haklarını sağlamadan Ortadoğu’da bir varlık sürdüremez. Hatta ben bunu bir metafor olarak söylüyorum, Gaziantep ve Kilis ile Halep’in arası 60 kilometredir, Türkiye Cumhuriyeti Kilis’ten Halep’e kadar gidemze, büyüyemez, toprak işgali olarak demiyorum, ekonomik, ticaret, kültürel ve sosyal etkinlikler ile entegrasyon yapamaz. Türk devleti önünde tek bir yol var, Kürt toplumunun geniş kitlelerini ikna edecek bir çözüm, o da eşit vatandaşlığa dayalı demokratik bir Türkiye’dir. Ortak devleti. Özgür Özel’in dediği gibi “Ben Kürtlere devlet vad ediyorum o devlet de Türkiye Cumhuriyeti”, yani Türkiye’nin hem Türklerin hem de Kürtlerin ortak vatan haline getirmek. Anayasada eşitlik olması, yasal düzenlemelerin yapılması, bunu Türkiye Cumhuriyeti önünde bir modeldir. Ne Suriye’de ne Irak’ta ne Lübnan’da ne İsrail’de ne Filistin’de bunu başarılabilir. Kürtleri yanına almayan Türkiye Cumhuriyeti hiçbir şey yapamaz. Kürtlere de önerim, Kürtler Ortadoğu’da var olabilmeleri, inkar edilen haklarının alabilmeleri için Türkiye Cumhuriyeti ile bir ittifak kurmak zorundadır, Kürtlerin önünde iki yol var, Türk devleti ve Türkiye halkı ile ya anlaşarak bu hakları elde edecekler ya da savaşarak elde edebilirler. Bazı Kürtler diyorlar biz ABD ile anlaşalım, Türkiye ile çatışalım Rojava’da bir Kürt devleti kuralım, hatta daha ileri de ki son bir aydır tartışılıyor, Kürtler açıktan İsrail ile İttifak kursun ve daha ileride bir Kürdistan İsrail konfederasyonu olsun, altını çiziyorum Kürdistan İsral Konfederasyonu kurulsun diyenler var. Oysa Kürtlerin ABD, Rusya, İngiltere, İsrail vs ile anlaşarak Türkiye ile savaşması Kürtlere siyasi açısından hiçbir şey elde ettiremez, sadece Kürtleri bitirir. Türkiye Cumhuriyeti taş üstünde taş bırakmadan, milyonlarca insan ölmeden, göç etmeden, hiçbir yere varılmaz. Bu Kürtlerin yok oluşu demektir. PKK yıllardır Barzani yönetimi ile çatışıyor, Barzani’yi hain ve Türkiye ile işbirlikçi olarak ilan ediyor, peki Barzani ne yapsın? PKK ile bir olup Kandil ile Türkiye’ye karşı savaşsın mı? Barzani bunu yaptığğı halde Erbil’de oturamaz. Dağ da bile oturamza. Onun için bunların sakin kafa ile tartışılması lazım. Öte yandan Türkiye’deki Kürtlerin durumu Irak, Suriye ve İran’daki Kürtlerin durumundan farklıdır. Her bölgenin kendine has özellikleri var. Bu nedenle Türkiye Cumhuriyetinin önünde sadece Kürtlerle anlaşma yolu var, hem Türkiye içinde hem de sınır dışında. Kürtlerin önünde de sadece demokratik yollarla Türkiye Cumhuriyeti ile anlaşmaktır, ne kadar zor, ne kadar uzun bir yol olusra olsun, bundan ötesi felakettir, Türklerin evini yakar Kürtlerin evi de daha fazla yakar.

TAD: Sizin sözlerinizin ışığında Devlet Bahçeli’nin girişimi değerlendirecek olursak, Bahçeli, “Öalan konuşsun” diyor ve PKK’yi devre dışında bırakyor. Peki Öcalan PKK ve Kandil demek değil mi?

Altan Tan: Değil. Şu anda PKK içinde üç dört tane kanad var, onun için Öcalan konuşsun diyoruz, Öcalan konuştuğu vakit bu kanadların hangisini dinler hangisini kullak vermez ortaya çıkıyor, bazıları Öcalan’ın söyledikleri kabul edecek bazıları da karşı çıkacak, Öcalan’ın konuştuğu vakit PKK içinde kimin kubul edecek kimin kabul etmiyeceği belli olacak. Ve şu anda Bahçeli hem Kandil hem de Selahattin Demirtaş’ı devre dışı bırakıyor. Peki çözüm nedir? Herkesin bilmesi lazımdır ki Türkiye, Irak, Suriye ve İran’daki Kürtlerin sosyolojik, ekonomik, siyasal, kültürel ve sosyal dokoları aynı değil, her bir parçanın ayrı özellikleri var, o halde dört parçadaki çözümler birbirinden farklı olmalıdır, bir parçadaki çözüm diğer parçalarda geçerli değildir, bana kalırsa çözüm şöyle: Güney Kürdistan’da Kerkük ve Musul’u da kapsayan bağımsız bir Kürt devleti olması lazım, bu devletin nüfusu yaklaşık 11-12 milyon olacak ve %65 ila %75’i Kürt, %20’si Arap ve yaklaşık %10’u Türkmen ve Hiristiyan’dan oluşuyor. Ben 3. Cumhuriyete Doğru kitabımdan haritasını bile çizmiştim. Ve Türkiye’nin bunu desteklemesi lazım, mesela Turgut Özal bunları düşündü, Türkiye’de ciddi ama zayıf bir kesim bunu savunuyor.  İran ve Suriye’de Kürt Özerk Bölgesi olması lazım, eyalet sistemi veya otonomi veya federasyon sistemi diyebiliriz, isim önemli değil, önemli olan Kürtlerin birey ve toplumsal hakları garantiye alacak bir bölgesel yönetim. Türkiye’de ise eşit vatandaşlığa dayalı, Türk Kürt ortaklığına dayalı Türklerin ve Kürtlerin devleti olması lazım, anayasal değişikliklerle bir demokratik cumhuriyet. En gerçekçi çözüm bügün için budur, yani Kürdistan’ın dört parçası birleştirip Kürdistan devletinin kurulması olmaz. Bugünki hem güç dengesi açısından hem fiilen mümkün değil, Kürtlerin Kurmacı, Zazayı, Sorani, Goranları’nın birleştirilmesi fiilen mümkün değil, ileriki dönemde de Kürtlere bir fayda sağlamayacaktır. Onun için bugünki şartlarına göre Irak’ta Kürdistan devleti, Suriye ve İran’da otonomi, Türkiye’ye demokrasi lazım ve mümkün. Ve bu dört parça veya yapı arasında Avrupa Birliği gibi sınırlarda gümrükler kaldırılmalı, pasaport ile geçiş kaldırılmalı, ticarette gidiş gelişin serbest olması, buna neredeyse Türkiye’deki bazıları itiaz edecekler, diyorlar bunlar hayata geçerse Kürtler Büyük Kürdistan kurar. Fakat Diyarbakır neden Erbil’e bağlansın. İstanbul niye Kerkük’e bağlansın? Yani bunların cazibe merkezi ekonomik, siyasal ve güç açısından Türkiye’dir. Bu model Avrupa Birliği gibi Ortadoğu Konfederasyonu olacak. Yani bunun birkaç günde olacak birşey değil, mesela şu anda Türkiye’de benim bu projeme hem ulusalcı Kürtler hem de Türk milliyetçileri karşı çıkacaklar. Böylece bunlar kurulacak ve ekonomik, siyasal ve sosyal entegrasyon gerçekleşecek.

TAD: Sizin öneriniz özere Türkiye Anayasasının ilk dört maddesi ile 42. Ve 66. Maddeler nasıl değiştirilmeli?

Altan Tan: tabi bunların hepsini değiştirilecek, anadil, vatandaşlık tanımı, Atatürk milliyetçiliği sorgulanacak, bu maddeler demokrasiye uygun değiştirilecek.

TAD: Derin devlet ve Derin Ankara bu süreçte nasıl işliyor?

Altan Tan: Derin devlet başından beri PKK’nın silah bırakmasını istemiyor, çünkü bunu gerekçe göstererek Türkiye’yi yönetiyor, diyorlar ülke bölünüyor, vatan elden gidiyor, din elden gidiyor, bu şekildeTürkiye’de yaptığı bütün olumsuzluk, yolsuzluk, hukuksuzluk, baskı, hırsızlığın üzeri örtülüyor, ama siyaset ve satranç odur ki karşındaki oyunu bozacak kadar oyun ortaya koyacaksın.

TAD: Barış süreci olanağında Erbil’in konumu nasıl olacak?

Altan Tan: Mesud Barzani Duhok’taki konferansta “Trörle Kürtler hiçbir yere varamazlar” burada PKK’nın adını vermeden onu kastediiyor. Ve “Türkiye’deki her türlü çözüm sürecini destekleriz” dedi. Erbil burada olumlu bir tavır talması lazım, yani süreci destekleyecek.

TAD: Süleymaniye ve Ankara ilişkileri nasıl olacak?

Altan Tan: Erbil ile Süleymaniye daha doğrusu Barzani ile Talabani arasındaki ayrışmazlık doğru değil ve Kürtlere çok zarar veriyor. Türkiye’deki Kürtlere ve mücadelesine de zarar veriyor. Erbil’in Türkiye ile ilişkileri olumlu, Süleymaniye’nin Talabanilerin İran güdümünde olmaları bir yarar sağlamıyor. Talabanilerin siyasetini doğru bulmuyorum. Önce siyasal ve kurumsal birlik sağlanmalı.

Send this to a friend