September 12, 2017
ئەبولقاسمی لاهوتی رەوتی سياسی و پەيوەندی بە جوڵانەوەی سمكۆی شكاكەوە
م.ى. هەردی مەهدی ميكە
ئەبولقاسمی لاهوتی، کوردێکی کرماشانیە، لە ئەدیبە رچەشکێنەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئێران و سیاسەتمەدارێکی کاریگەری ناو روداوەکانی ساڵانی ١٩٠٥-١٩٢٢.ز ئێران و ناوچە کوردنشینەکانە. شاعیرێکی یاخی و پێشەنگ و یەکەمیەکانی شیعری هاوچەرخی ئێرانە، لە یەکەمین سیاسیە کردەییەکانە کە بە کودەتایەک بەرەنگاری کودەتاکەی رەزاخان (رەزاشای دواتر) و سەید زیائوددین بوویەوە و باوەڕی وابوو هاتنە سەرکاری رەزاخان مەترسیدارە و پێچەوانەی بزوتنەوەی ریفۆرمخوازیە و سەرەتای چەسپاندنی ئیستیبدادە لە ئێران، هەرواش بوو چونکە دواتر دەوڵەتی مەرکەزی وئیستیبدادی رەزاشای پەهلەوی لێکەوتەوە.
گۆڤاری زانستیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ساڵی دووەم، ژمارە ٤