دەربارەی ئێمە
سەنتەری لێکۆڵینەوەى ئایندەیی
سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی ناحكومییە دامەزراوە بۆ سوودی گشتی، مۆڵەتى کارکردنى پێدراوە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان – عێراق.
ئامانجه‌كانى سه‌نته‌ر:
1. پاڵپشتیكردنى پرۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى وهاندانی پسپۆر ولێكۆڵه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه وبه‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بایه‌خدارن بۆ پسپۆڕییه‌كانى ئاینه‌ده‌زانى ستراتیژى وسیاسه‌تى گشتى وده‌ره‌كى.
2. به‌شداریكردن له پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانى فه‌لسه‌فه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستاندا.
3. پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى زانستى و شاره‌زایى لێكۆڵینه‌وه به ده‌زگا حكومییه‌كانى هه‌رێم.
4. پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى زانستى و شاره‌زایى لێكۆڵینه‌وه به كه‌رتى تایبه‌ت و ده‌زگا ناحكومییه‌كانى هه‌رێم.
5. به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانى پرۆگرامى خوێندن له‌بواره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به پسپۆڕییه‌كانى سه‌نته‌ر.
6. ئه‌نجامدانى كۆنفراس و سیمینارى زانستى بۆ پشتیوانیكردنى پڕۆسه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى.
7. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره حكومى وناحكومییه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌پێناو گواستنه‌وه و ئالوگۆڕكردنى بیروڕا و شاره‌زایى زانستى.
8. به‌دواداچوون و پێوانه‌كردنی ئاڕاسته‌كانى ڕای گشتی بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی جیگه‌ی بایه‌خی هاووڵاتیانن.
9. ڕاهێنان و پێگه‌یاندنى توێژه‌ر له‌بوارى پسپۆڕییه‌كانى سه‌نته‌ردا.
10. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ستراتیجییانهى كه تائێستا له كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى وبه‌پێى پێوه‌ره ئه‌كادیمییه‌كان كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
چالاكییه‌كانى سه‌نته‌ر:
1. نوسین و ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى و بڵاوكراوه‌نه‌وه‌ى.
2. ئه‌نجامدانى كۆنفرانس وكۆنگره‌ی زانستی وكۆڕو سیمینار.
3. بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى وكتێب وبڵاوكراوه‌ی تر.
4. ئه‌نجامدانى چاوپیكه‌وتن وبه‌رنامه‌ی میدیایی.
5. وه‌رگێڕانی كتێب و جۆرناڵ وبڵاوكردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی بیانى په‌یوه‌ندیدار به پسپۆڕییه‌كانى سه‌نته‌ر.
6. سودوه‌رگرتن له هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌گشتی وئه‌نجامدانى ڕاپرسى بۆ ئاڕاسته‌كانى ڕاى گشتى.
7. كۆكردنه‌وه‌ى داتا وزانیارى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانى سیاسه‌تى گشتى له هه‌رێمى كوردستان وشیكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌یان.