April 14, 2020
ژمارەیەک دەستبەسەر لە هەرێم ئازادکران
لە هەرێمی کوردستان و بە لێبوردنێکی گشتی ژمارەیەک دەستبەسەر ئازادکران.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 826 دەستبەسەرکراو بە لێبوردنێکی گشتیی ئازادکران.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم، تاکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر، 159 دەستەبەر و سزادراو، لە پارێزگای سلێمانی 348 و لە پارێزگای دهۆکیش 319 کەس ئازادکراون.
ئەنجومەنی داوەری هەرێم باسی لەوەش کردووە، لە رۆژانی داهاتوودا ئازادکردنی بە مەرجی دەستبەسەرکراوان بەردەوامیی دەبێت.
ئازادکردنی زیندانیان و دەستبەسەرکراوان لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەو رێکارانە هات کە گیرانە بەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو زیندانەکاندا.