خوێندنه‌وه‌یه‌ك له جیۆپۆله‌تیك و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان: كه‌ناره تیژه‌كان و گۆشه ناسكه‌كان
جه‌مال ئه‌لشوفی
ناوه‌ندی حه‌رموون بۆ توێژینه‌وه هاوچه‌رخه‌كان
ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی قازانجنه‌ویسته، بایەخ به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكریی په‌یوه‌ست به بارودۆخی سووریا به تایبه‌تی ده‌دات، گرنگی به به‌هێزكردنی ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی دیموكراسی ده‌دات.
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: بارام سوبحی
پوخته:
له كاتێكدا جیهان به وریایی و ترسه‌وه چاودێریی ڕه‌وتی جه‌نگی ڕووسیا له سه‌ر ئۆكراینا له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ورووپادا ده‌كات تاوه‌كوو بزانێت ڕووداوه‌كانی چیی بەسه‌ر دێت، ئه‌وا پێویسته سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپشكنین كه توندترین جۆره‌كانی كه‌ناری سیاسی به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی جیهانی ده‌كات.
له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا گێژهڵووكهكانی جیۆپۆلهتیكیی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن ڕووسیاوه وه‌كوو تیۆری چواره‌می سیاسه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه، به‌رگه‌ی ئه‌و ڕه‌قبوونه ده‌گرێت كه سیستمی تاكجه‌مسه‌ریی جیهانگیری ده‌ستی پێ کردووە. ئه‌گه‌ر جیهانگیری له سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه له ڕه‌وتی خۆیدا سیستمێكی یه‌كگرتوو بێت، ئه‌وا هه‌ریه‌كه له جیۆپۆله‌تیك و جیهانگیریی كه‌ناری تیژ و ڕه‌قبوونی جیۆپۆلهتیكیی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كه‌ن، هه‌ردووكیان پێشبینیی كلۆربوونی گۆشه نێوده‌وڵه‌تییه ناسكه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تان ده‌كه‌ن.
ئه‌ورووپای ئه‌مڕۆ له ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه جیهانییهكاندایه، هه‌روه‌ها له كه‌ناری تێپه‌ڕاندنی ئه‌م كه‌ناره جیهانییه تیژانه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له جه‌نگی سێیەمی جیهانی، ئه‌م دۆخه ڕه‌خنه‌گرتنی جیۆپۆله‌تیك و سنوورداركردنی به‌سه‌ر بیری مرۆڤایه‌تیدا ده‌سه‌پێنێت، له‌گه‌ڵ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ لە بارەی هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا له به‌هاری عه‌ره‌بی و دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، به تایبه‌تی له سووریادا.
كلیلهوشهكان
گێژهڵووكهكانی جیۆپۆله‌تیك، جیهانگیری، كه‌ناره تیژه‌كان، گۆشه ناسكه‌كان، ئۆكراینا
پێشه‌كی
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی سیستمی دووجه‌مسه‌ریی جیهانیدا، سه‌رمایه‌داریی جیهانی به ڕه‌هه‌نده‌كانی ته‌كنیكی/ئابووری، سیاسی/سه‌ربازی له ڕێگه‌ی سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تیی نوێوه كه چه‌ق و ته‌وه‌ره‌كه‌ی سیستمی جیهانگیریی تاكجه‌مسه‌ری بوو، ده‌ستی به سه‌پاندنی مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی کرد كه خۆی له‌و مۆدێلانه‌دا ده‌بینییه‌وه كه ده‌وڵه‌ت و كیشوه‌ره‌كانی تێده‌په‌ڕاند. له‌گه‌ڵ دابه‌زین و پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی ته‌نها جه‌مسه‌ری نه‌یاری نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رمایه‌داری كه خۆی له جه‌مسه‌ری سۆسیالیزمدا ده‌بینییه‌وه، جیهانگیری له سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه ده‌ستی به فراوانبوون و په‌لهاوێشتن به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی کرد.
فراوانبوونی جیهانگیری چه‌ندین ڕێگه‌ی هاوته‌ریبی گرته به‌ر، له‌وانه: كرانه‌وه‌یه‌كی توندی سه‌ربازی و جوگرافی، كرانه‌وه‌یه‌كی دارایی و ئابووریی سنووربڕ، ته‌ریب له‌گه‌ڵ شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخدا، تاكڕه‌ویكردن به شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه خۆی له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا ده‌بینییه‌وه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كردن بۆ دیموكراسیه‌ت وه‌كوو خاكی به‌ڵێندراو بۆ مرۆڤایه‌تی و كۆتایی مێژووه‌كه‌ی؛ به گوزارشتی فۆكۆیامای گه‌وره تیۆرسێنی.
ئه‌مڕۆ له سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه سیاسه‌ت و میحوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركه‌وتووه كه هه‌وڵی شكاندنی هه‌ژموونی سیستمی تاكجه‌مسه‌ریی جیهانی ده‌ده‌ن، كه خۆی له دوو ڕه‌هه‌ندی ته‌نیشت و هاوته‌ریبدا ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌م: ڕه‌هه‌ندی ئاشتییانه و ناسه‌ربازی، كه بریتییه له ڕكابه‌ریی ته‌كنه‌لۆژی و ههژموونكردن به‌سه‌ر بازاڕی بازرگانیی جیهانی و باڵاده‌ستیی ئابووریدا كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی له چیندا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان له ڕووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه، له‌گه‌ڵ شۆڕشی زانیاریی جیهانی كه به ده‌وری خولگه‌ی جیهانگیریدا ده‌خولێته‌وه وه‌كوو ژاپۆن. ڕه‌هه‌ندی دووه‌م به لێواره تونده‌كانی و تووندی ڕهقییهكهی و مه‌یلی باڵاده‌ستی ده‌ناسرێته‌وه، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازیی كلاسیكی له دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی و ئاماده‌بوونی جیهانیدا، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی له ڕووسیای پۆتینی (ڕووسپۆتینی) سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ده‌بینێته‌وه. هه‌ر چه‌نده ڕوسیا له ڕووی پاشخان و دیمه‌نی سه‌ره‌تاییه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی شكاندن و كۆتایی هه‌ژموونی تاكجه‌مسه‌ریی پێشوو ده‌كات، به‌ڵام توانای تێپه‌ڕاندنی مۆدێلی هه‌ژموونی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆی نییه، به‌ڵكوو هه‌مان ئامرازه سه‌ربازییه وێرانكه‌ره‌كانی به‌كار هێنایه‌وه، به‌ده‌ر له شه‌پۆلی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دیبلۆماسیه‌تی سیاسی، هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی جیهانی له سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه ده‌كات.
میحوه‌ره‌كانی هه‌ژموونی ناوچه‌یی كه له لایه‌ن ئه‌م یان ئه‌وه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، به‌بێ ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه ده‌رده‌كه‌ون كه دیارترینیان په‌لهاویشتنی ئێرانە له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی، له به‌رانبه‌ریشدا كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداوه له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا، هه‌روه‌ها ململانێی نێوده‌وڵه‌تییە له سووریا و له دژی سووریا، درێژه‌كێشانی پرسی لیبیا و ئه‌رمه‌نستانه. كۆی هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ئاماژه‌ن بۆ دروستبوونی جه‌مسه‌ر و میحوه‌ر و هاوپه‌یمانیی نوێی جیهانی، كه به پێی ڕه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان ده‌گۆڕدرێن. یه‌كه‌مین ئەنجام كە له تیژیی لێواره‌كان و توندیی كێبڕكێی جیۆپۆله‌تیكییه گشتییه‌كاندا (جیۆسیاسی) ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها له لێكه‌وته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و كاردانه‌وه دارایی و ئابوورییهكانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگه گه‌شه بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی له سنووره‌كانی سه‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌شه له ڕێگه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ژموونی جیهانییه‌وه بێت كه ببێته هۆی دابه‌زاندنی باره تیژه‌كانی له بواره گرنگ و لاواز و ناسكه‌كاندا، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی میحوه‌ره‌كان و هێڵه خزهكانی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌گۆڕێت كه هه‌ڕه‌شه له دابه‌شكردنی وڵاتان بۆ چه‌ند دهوڵهتۆكهیهك ده‌كات، پێده‌چێت سووریا و ئۆكراینا ڕوونترین نموونه‌ی ئه‌م دۆخه بن.
وه‌كوو پێشه‌كیی یه‌كه‌م، ده‌كرێت ئه‌مڕۆ باس له سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت كه به میكانیزمێكی تیژ و توند ده‌ناسرێنه‌وه و مرۆڤایه‌تی بۆ پێش جه‌نگی جیهانیی دووەم ده‌گێڕنه‌وه، له‌گه‌ڵیدا توندیی جیاوازییه جیهانییه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن كه له بزاوتی جیۆپۆلهتیكیدا میحوه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی به پێی گێژه‌ڵووكه جیهانییه‌كان جیاوازن، هه‌روه‌ها توانای بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان هه‌یه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی په‌لهاویشتنیان. لێره‌وه تیۆری چواره‌م له سیاسه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مڕۆ ڕووسه‌كان بره‌وی پێ ده‌ده‌ن كه توندترین و مه‌ترسیدارترینی ئه‌م كهنارانهیه، چونكه له یه‌كه‌م ئاماژه‌كانیدا هه‌ڵگری دانانی سنوورێكه بۆ هه‌ژموونی تاكڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا، هه‌روه‌ها دروستكردنی میحوه‌رێكی نوێی جیهانییه بۆی كه ئه‌ورووپا و ئاسیا تێكه‌ڵ ده‌كات و ناوه‌نده‌كه‌ی ڕووسیا ده‌بێت كه هه‌ر له كاره‌ساتی سووریاوه هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی جیهانی ده‌كات تا ده‌گاته گریمانه‌ی فراوانتر له چه‌قی ئه‌ورووپادا له ئۆكراینا.
ئایا ئه‌ورووپای ئه‌مڕۆ توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕووسیای تازه‌پێگه‌یشتوودا هه‌یه؟ یان وه‌كوو دایه‌نگه‌یه‌كی مێژوویی بۆ ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه‌كان و بیرۆكه‌كانی ئاشتیی جیهانی و مافی مرۆڤ توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕۆڵی شارستانیانه‌ی خۆی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر بێتوو لێواره تیژه‌كانی هه‌ردوو جیۆپۆله‌تیكی ئه‌مه‌ریكی و ڕووسی تێپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه به‌ره‌و به‌هاری عه‌ره‌بی بڕوات، به هه‌ڵگرتنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌كانیدا لە بارەی پشتگریكردنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ته نیشتمانییه‌كان به تامه ده‌ستووری و یاساییه‌كه‌یه‌وه تۆماری کردووە و به‌شدارییان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی‌دا کردووە. هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ورووپا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگانه هه‌ڵبگرێت كه له توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسه‌ته‌كانی هه‌ژموونگه‌ری له نێوان هێڵهكانیدا ده‌رده‌كه‌ون.
ئامانجی لێكۆڵینه‌وه و مه‌به‌ستی توێژینه‌وه
ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پێداچوونه‌وه‌یه به سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ما مۆدێرنه‌كانی له سیستمی جیهانگیریدا كه سنووره تیۆری و مه‌عریفییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه، سه‌ره‌تا له كۆتاییهێنان به ململانێی دوو جه‌مسه‌ری جیهانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد، پاشان گه‌یشته بره‌ودان به ڕه‌وتی دیموكراسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووره جیهانییه‌كه‌ی وه‌كوو كۆتایی مێژوو، هاوتا له‌گه‌ڵ دروستبوونی لێواره تیژه‌كانی نێوان ڕێبازی جیۆپۆلهتیكیی ڕووسی كه وه‌كوو تیۆری چواره‌م به کرداری له سیاسه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، جگه له كاریگه‌رییه مۆدێرنه‌كانی له سه‌ر دۆخی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌كوو كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر میكانیزمی هه‌ژموونی سه‌ربازی كه مه‌رجه‌كانی سیستمی تاكجه‌مسه‌ریی جیهانی سه‌پاندوویه‌تی، كه هه‌ساره‌كه‌ی له گێژه‌ڵووكه‌ی ململانێیه‌كی جیۆپۆله‌تیكی نغرۆ کردووە كه هۆشداریی خراپه‌كاری له سه‌ر ڕووی گۆی زه‌وی ده‌دات.
توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامی پرسیاره زانستییه‌كه‌ی خۆی بداته‌وه سه‌باره‌ت به سیناریۆ گریمانه‌كراوه جیهانییه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سیناریۆی جه‌نگه گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر گۆشه ناسكه‌كانی له ڕووی سیاسییه‌وه، له هه‌مان كاتدا پاراستنی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوودا خراوه‌ته ڕوو كه باس له پرسی سووریا و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن[1]، هه‌روه‌ها پێویستیی دادپه‌روه‌ری به‌رانبه‌ر وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی كه پزیسكی فراوانبوونی لێواره نێوده‌وڵه‌تییه تونده‌كان لێیه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، له نێوان په‌لهاویشتنی جیهانیی ڕووسیا و پاشه‌كشه‌ی وڵاتانی دیموكراسی و لیبڕالیزمی مۆدێرن له دادپه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، چونكه ته‌نها به ڕۆڵی ڕێكخه‌ر له هاوكێشه‌ی جیۆپۆلهتیكیی جیهانیدا قایل بوون. ئه‌گه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی ڕاسته‌ڕێ بكرایه چ له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و چ له سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا، ئه‌وا توندیی سنووره جیهانییه‌كانی ئێستا كه به توندی به ڕووی ئۆكراینادا كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری په‌لهاویشتنی بۆ ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ورووپا هه‌یه؛ به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بوون و ئه‌وانیش به‌ره‌و ئاشتیی جیهانی ده‌ڕۆیشتن. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی جیهانی و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی نه‌خوازراوه.
گه‌ڕان بەدوای سیستمێكی مه‌عریفیی گشتگیر كه لێواره تیژه‌كانی نێوان جه‌مسه‌ره جیهانییه ناتهباكان تێپه‌ڕێنێت، له ژێر ناونیشانی گشتی به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤایه‌تی له ئاشتیدا، به‌هایه‌كی جیهانی و گرنگه بۆ خوێندكارانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی مۆدێرن. كه‌میی زانیاری و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه له هه‌ساره‌كه ده‌كه‌ن، دیارترین ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه له: سه‌رده‌می په‌تای شه‌ڕ و باڵاده‌ستی به هۆی هێزه‌وه. ئه‌ورووپا وه‌ك دایه‌نگه‌ی مێژوویی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و مناره‌ی كولتووری جیهانی، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌وانی دیكه مه‌ترسیی له سه‌ره، به تایبه‌تی كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌م جۆره سنووره سه‌خته جیاوازانه‌وه. بۆ گۆڕینی ڕێڕه‌وی زاڵبوون و خۆبه‌زلزانین، جا جیهانگیری بێت یان پێچه‌وانه‌كه‌ی كه جیۆپۆله‌تیكی ڕووسیایه، هه‌روه‌ها بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی و ئاسایش بۆ هه‌ساره‌كه پێویستی به گه‌ڕان به‌دوای تیۆرییه مه‌عریفییه مرۆییه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كه و ڕاسپاردهكانیهتی. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ی توێژینه‌وه‌كه، شیكاری به‌راوردكاری وه‌ك میتۆدێك بۆ توێژینه‌وه‌كه ده‌گرینه به‌ر.
یه‌كه‌م: شلبوونه‌وه‌ی جیهانگیری
شلبوونه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی شلۆق، بریتییه له په‌لهاوێشتنی ئاسۆیی فراوان و نوقمكهری نه‌زمی نوێی جیهانی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تاكه زلهێزێك سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، ساموێل هه‌نتینگتۆن به “نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له بواره جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا: ئابووری، سه‌ربازی، دیبلۆماسی، ئایدۆلۆژی، ته‌كنه‌لۆژی، كولتووری” وه‌سفی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ده‌ستڕاگه‌یشتن و توانای به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له هه‌موو جیهاندا[2]، له پشتیه‌وه ئه‌و وڵاتانه هه‌ن كه میراتی لیبڕالیزمی سه‌رمایه‌دارییان هه‌یه كه له ئاستی سیاسه‌ته‌كانی بازاڕی جیهانیدا گۆڕاون بۆ ده‌وڵه‌تانی كیشوه‌ربڕ كه فۆكۆیاما له‌م دواییانه‌دا به‌م شێوه‌یه وه‌سفی كرد: “نه‌زمی لیبڕالیی جیهانی داڕما، ده‌وڵه‌تانی لیبڕالیی دهستوهرنهدهر (ده‌ستێوه‌ردانی كه‌م له كاروباری گشتی) به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی مه‌ركه‌زیه‌تێكی باڵا و چالاكییه‌كی زۆریان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهاندا هه‌یه؛ جێگه‌یان گیرایه‌وه[3].”
شلبوونه‌وه‌ی جیهانگیری له ئاستی جیهانیدا چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی وه‌رگرتووه، ده‌توانرێت له چه‌ندین جومگه‌دا دیاری بكرێن:
- بره‌ودان به دیموكراسی وه‌ك ناوه‌رۆكێكی گشتی بۆ جیهانگیریی سیاسی و كۆتایی مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گونجاوترین سیستمه بۆ مرۆڤایه‌تی وه‌ك سیستمێكی ته‌واو و گشتگیر، كه بۆ پێكهێنانی نه‌زمێكی جیهانی بێ‌سنوور وه‌كوو گوندێكی بچووكی جیهانی ده‌گونجێت[4]، كه تێیدا مێژوو كۆتایی دێت وه‌كوو فۆكۆیاما ده‌یه‌وێت، دیموكراسیی لیبڕالی “خاكی به‌ڵێندراو” و “ئه‌و ئایدۆلۆژیایه كه به ڕهوایهتییهكهی كه دیموكراسیی لیبڕاله، ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به هه‌موو جیهان بكات”[5]. هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی كولتووریی جیهانی و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆیی له ڕووی ته‌كنیكی و بازاڕییه‌وه به زمانی جیهانگیریی ئابووری، هه‌روه‌ها دروستكردنی ڕای گشتی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و توانای گه‌یشتن به هه‌موو ڕووی هه‌ساره‌كه، له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بازاڕی جیهانی له جیهانێكی بێ‌سنووردا، چۆمسكی ئه‌وه‌شی به‌م شێوه‌یه وه‌سف كردووه: “ئه‌گه‌ر ئاماژه به شتێك بكات، ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و شێوازه‌ی كه سیستمێكی باشی دروستكردنی كۆده‌نگی له سیستمێكی پڕوپاگه‌نده‌ی باش‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت”[6].
- ڕه‌وتی به‌ره‌و زمانێكی جیهانیی یه‌كگرتوو له سه‌ره‌تادا به زمانی ئینگلیزی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرا، به زمانی كورتكراوه و ده‌ستنیشانكردنی ئاماژه و مانا به مانای بازاڕی گشتی به‌رده‌وام بوو، به جۆرێك دوو كه‌س له سه‌ری ناكۆك نه‌بوون، هه‌ر چه‌نده زمانی ناوچه‌ییان جیاواز بووایه، به نموونه هێمای “WWW” له ڕووی ته‌كنیكی و زمانه‌وانی و كولتوورییه‌وه بووه‌ته هێمایه‌كی جیهانی[7].
- په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنیكی گشتی و ورده ورده گواستنه‌وه بۆ ئابووریی دیجیتاڵی، پڕكردنی بازاڕی جیهانی له توانا ته‌كنیكی و دیجیتاڵییه‌كان. هه‌ر چه‌نده ئه‌م شۆڕشه ته‌كنیكییه وای كرد كه پێداویستییه‌كانی بازاڕی جیهانی له ڕووی دارایی و كاڵا و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه دابین بكات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌ره‌و شه‌ڕی مه‌ترسیدار و پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كان گه‌شه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش وای له بیرمه‌ندانی جیهان كرد كە هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی خودی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا بده‌ن، سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌كه‌ی له لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، مه‌ترسییه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كات به هۆی توانا ته‌كنیكییه به‌رزه‌كانی له ئاستی پیشه‌سازیی چه‌كدا، وه‌ك چۆن “بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا لە سه‌ده‌ی بیسته‌م چه‌كی ئه‌وتۆی به‌رهه‌م هێنا، كه توانای له‌ناوبردنی هه‌موو شوێنه‌وارێكی شارستانی له سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌بوو”[8]، جگه له گه‌ڕان به‌دوای تواناكانی به‌رهه‌مهێنانی ماددیی پێشكه‌وتووی ته‌كنیكی و سه‌ربازی كه به‌بێ سنووری ئه‌تۆمی، ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردن و زاڵبوون و باڵاده‌ستی پێك ده‌هێنن.
- سیستمی جیهانگیری ته‌نها به بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌كنیكی دیموكراسی و زمانه‌وانی و كولتووری و میدیایی وازی نه‌هێنا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ڕووخانی ئۆردووگای سۆسیالیزمدا بۆ ئه‌گه‌ری ههژموونێكی جیهانیی تاكلایه‌نه به هێزی سه‌ربازیی تۆكمه، مه‌یدانێكی فراوانی له به‌رده‌مدا كرایه‌وه كه گرنگترین هێڵه گشتییه‌كانی بریتین له:
- گۆڕان له سیستمی دووجه‌مسه‌رییه‌وه بۆ تاكه هێزێك و مژده‌دان به سیستمێكی نوێی جیهانی، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو بلۆكی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیستی، پیته‌ر مارتن ڕه‌وتی كۆبوونه‌وه‌ی سانفرانسیسكۆی ساڵی ١٩٩٥ی گواسته‌وه كه ٥٠٠ شاره‌زا و پێشه‌نگی جیهانی له بواره‌كانی سیاسه‌ت و دارایی و ئابووری له‌خۆ گرتبوو، تیایدا گۆرباچۆڤی دوایین سه‌رۆكی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت وتی: “ئه‌وه‌ی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێویسته ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌كی نوێی پسپۆڕان مه‌شخه‌ڵه‌كانی ڕێگای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كمان نیشان بده‌ن، كه ده‌بێته هۆی شارستانیه‌تێكی نوێ”[9].
- هه‌ژموون به هۆی هێزی سه‌ربازی و دروستكردنی هاوپه‌یمانیی سه‌ربازی بۆی (به‌ڵكان و عێراق و ئه‌فغانستان و ئه‌وانی تر)، پاڵپشت به شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه خۆی له به‌ندی حه‌وته‌می بڕیارنامه پابه‌ندكه‌ره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینییه‌وه[10]. ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه داگیر كران، بریتی بوون له هێڵه‌كانی پاشه‌كشه‌ی شه‌پۆلی سۆڤیه‌تی پێشوو و له‌قاڵبدانی له ناو ڕووسیادا، هه‌روه‌ها بچوككردنه‌وه‌ی كایه زیندهگییهكهی پێشووی له به‌رانبه‌ر په‌لهاویشتنی ناتۆ له فۆرمی جیهانگیریدا.
- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابووری، كرانه‌وه‌ی بازاڕی جیهانی، گه‌شه‌كردنی فراوانی كێبڕكێی ته‌كنیكی، لوتكه مۆدێرنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كێبڕكێی ئه‌مه‌ریكا و چین له سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌ی پێنجه‌م ده‌ركه‌وت[11].
- له جیهانگیریدا دروسته بڵێین كه فراوانبوونێكی كراوه‌یه به‌بێ ڕێگرییه‌كی بابه‌تی له به‌رده‌میدا، به پێچه‌وانه‌ی دۆخی دووانه‌ی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم له میانی دۆخی دووجه‌مسه‌ری پێش ساڵی ١٩٩١دا، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێوه‌ری سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی و ئابووریی هاوته‌ریب و دژبه‌یه‌كیان تا ڕاده‌یه‌ك پێك هێنابوو به‌بێ گوێدانه شایسته‌یی یه‌كێكیان. دیارترین نیشاندهرهكانیشی بریتی بوون له هاوسه‌نگیی هێز و سنوورداركردنی كۆنترۆڵكردن به هێزی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له مامه‌ڵه سیاسی و ئابوورییه ژێربه‌ژێره‌كان، له كاتێكدا كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ڕووداوه جیهانییه‌كه، ئه‌وا ته‌نها مه‌ترسی دوگمه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه.
دووه‌م: ڕه‌قبوونی جیۆپۆله‌تیك
ڕه‌قبوون؛ زیادبوونی ڕه‌قی و به‌ره‌نگاری و كاردانه‌وه‌یه، كرده‌یه‌كی میكانیكییه له ڕووی ماددییه‌وه به‌نده به توندیی جیاوازییه‌كانی نێوان دوو دۆخی جیاوازه‌وه، تاوه‌كوو بوونێكی جیاواز له دۆخی بێكاریگهریی پێشووی خۆی بچه‌سپێنێت.
خواستنی وه‌سفی میكانیكی بۆ ئه‌و هاوكێشه سیاسییانه‌ی كه ئێمه هه‌وڵی وه‌سفكردنی ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێین هاوكێشه‌یه‌كی وشكن و یه‌كه‌م جار نزیكن له‌وه‌ی له ڕه‌هه‌نده فیكری و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی بێبه‌ش بن، دووه‌میش بۆ نزیكبوونه‌وه‌یه له‌و دیمه‌نه جیهانییه به‌رفراوانه‌ی كه دیسانه‌وه به‌ره‌و دڕنده‌یی شه‌ڕ ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش پاش هه‌موو هه‌وڵه جیهانییه‌كانی پێشوو دێت بۆ سنوورداركردنی ڕۆڵی شه‌ڕ له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه له شڵه‌ژانی بازاڕی جیهان، له ڕووی ئابووری، دارایی، سیاسی و كولتوورییه‌وه[12]. هه‌ر چه‌نده ئه‌م شڵه‌ژانه له ڕووی كولتووره ناوخۆییه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت، به‌ڵام له هاوكێشه‌كانی جه‌نگ تێچووی كه‌متری هه‌یه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووره‌كانی شه‌ڕی كلاسیكی و سه‌پاندنی ئیراده‌ی فراوانبوونی سه‌ربازی له به‌رانبه‌ر فراوانبوونی سیستمێكی جیهانیی تاكجهمسهریدا ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێی ده‌ڵێین دۆخی ڕه‌قبوون و تیژیی جیۆپۆله‌تیكی، جا چ ئه‌وه‌ی پێشتر سیستمی جیهانگیریی تاكجه‌مسه‌ری ده‌یكرد، یان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووسیا ده‌یكات، ڕه‌نگه له داهاتوودا كه‌سانی دیكه‌ش بیكه‌ن. جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵه‌كانی ڕووسیایه بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی جیهانی، وه‌ك جه‌مسه‌رێك یان میحوه‌رێكی جیاواز له میحوه‌ری جیهانیی تاكجه‌مسه‌ری ته‌نها له ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكادا.
ڕووسیا میراتگری یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته كه یه‌كێك بوو له دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی سیستمی جیهانی، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له هاوكێشه جیهانییه‌كه‌دا دووچاری په‌راوێزخستن و گۆشه‌گیری هات. له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مه‌وه ڕووسیا سه‌رله‌نوێ كاری له سه‌ر چه‌ند هێڵێك كردووه‌ته‌وه كه گرنگترینیان ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازییه، تاوه‌كوو دووباره بوونی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی له هاوكێشه جیهانییه‌كه‌دا به پێی میحوه‌ره نوێیه دروستبووه‌كان بسه‌پێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگری بكات و به‌ره‌نگاری جیهانگیری ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ڕووی جیهانییه‌وه تێبینیی فراوانبوونی جیهانگیری و شلبوونه‌وه‌ی له ڕووی ته‌كنیكی و كولتووری و زمانه‌وانییه‌وه بكرێت، ئه‌وا فراوانبوونی سه‌ربازیی پته‌و و توندی به شێوه‌یه‌كی سروشتی له ئه‌نجامدا كاردانه‌وه‌ی سیاسی-سه‌ربازیی له هه‌مان جۆری خودی كرده‌وه‌كه‌ی لێ كه‌وتووەته‌وه.
جیۆپۆله‌تیكی نێوده‌وڵه‌تی و گێژه‌ڵووكه جیهانییه‌كانی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕووسیایه، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژی و ئابووریی چین و ژاپۆن، به شێوازێكی جیاواز له ڕووسیای ئه‌مڕۆ، هه‌ر به زوویی له ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا تێبینی كراوه. ساڵی ٢٠١٤ ساڵێكی پڕ له گێژاو بوو، چونكه زه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی كێبڕكێی جیۆپۆله‌تیكی و هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو چه‌قی ڕووداوه‌كان لێدا، هێزی ڕووسیا و چین و له زیادبووندان، هه‌روه‌ها ژاپۆنیش ده‌ستی به نیشاندانی ئاره‌زووی زیاتری خۆی بۆ پلانه ستراتیژییه‌كان کردووە، ئێرانیش له ناوخۆی سووریادا به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هاوكاری له‌گه‌ڵ “حیزبوڵا” ده‌ستی به په‌لهاویشتن کردووە، ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه نه‌ریتییه‌كان بۆ ڕۆڵگێڕانی سه‌ره‌كی له په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌كاندا ده‌رده‌خات[13].
گێژه‌ڵووكه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان كۆی ئه‌و شتانه‌ن كه به تیۆری چواره‌می سیاسه‌ت (The Fourth Political Theory)[14] ناو ده‌برێن، ئه‌وه‌ش ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی ئه‌لێكسه‌نده‌ر دۆگینی گهورهتیۆرسێنی جیۆپۆله‌تیكی ڕووسییه كه له پشتیه‌وه ژماره‌یه‌ك تیۆرسێنی ڕووس له سه‌ر ئاستی فیكری و سیاسی هه‌ن، به تایبه‌تی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كاتیخۆن. تیۆرییه‌كه له سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای مێژوویی و سیاسی و دانیشتووان/كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوازه‌كانی جێبه‌جێكردنی له هاوكێشه ڕاسته‌قینه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داڕێژراوه، تیایدا ده‌ڵێت: ده‌كرێت جیهان به یاسا ئابوورییه‌كان و به جاڕنامه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه ببرێت، به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیا هاته جێگه‌ی هه‌موو ئه‌و دیالۆگه سیاسییانه، بۆیه تیۆری چواره‌می سیاسه‌ت داڕێژرا له دژی هه‌ریه‌كه له: ئه‌به‌دیه‌ت، تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی-پیشه‌سازی (النظرية الاجتماعية الصناعية)، شایسته‌یی هزری لیبڕالی له ڕووی سیاسییه‌وه، جیهانگیری، به‌و پێیه‌ی ڕێسایه‌كی لۆجستیكی و جیهانین، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی نه‌ریتی و لاهوتگه‌رایی هزری ده‌گێڕێته‌وه[15].
ئامانجی سه‌ره‌كیی جیۆپۆله‌تیك هه‌وڵدانی ڕووسیایه بۆ دابینكردنی پێگه‌یه‌كی جیهانی بۆ خۆی، له ڕێگه‌ی هه‌مان په‌یوه‌ندییه ڕه‌قه‌كان و هێزه زیاده‌ڕۆكانه‌وه كه له هه‌ژموونی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه‌ماندا ئامرازی سیستمی جیهانگیریی تاكجه‌مسه‌ری بوون، به‌بێ شلبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆی. ئه‌مڕۆ ڕه‌قبوونی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و مه‌یل به‌ره‌و ململانێیه‌كی نوێ هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵاتان هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه له پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بده‌ن، به هۆی لێكه‌وته كاره‌ساتباره‌كانی له سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه، ئه‌وا یه‌كێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی له گۆشه سیاسییه ناسكه‌كاندا خاڵی ده‌بێته‌وه كه بریتین له‌و وڵاتانه‌ی به‌ره‌و ڕووی په‌لاماردان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و سه‌پاندنی مه‌رجه‌كان بۆ میلیتاریزه‌كردنی به زۆره‌ملێ ده‌بنه‌وه.
جیۆپۆله‌تیك له ڕووی سیاسی و جیهانییه‌وه نوێ نییه، به‌ڵكوو له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی پێ کردووە، له نێوان هه‌ردوو جه‌نگه جیهانییه‌كه‌دا گه‌شه‌ی کردووە و پێش كه‌وتووه، ئه‌و كاته‌ی ئه‌دۆلف هیتله‌ر ویستی ده‌ست به‌سه‌ر جیهاندا بگرێت و قه‌ره‌بووی شكستی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی یه‌كه‌میدا بكاته‌وه.
گریمانه سه‌ره‌كییه‌كانی جیۆپۆله‌تیك له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌م شێوه‌یه بوون:
- ئه‌گه‌ری فراوانبوونی ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره سروشتییه جوگرافی و دیمۆگرافییهكهی بۆ ده‌وروبه‌ره زیندووه‌كه‌ی له ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه. هه‌ریه‌كه له فردریك ڕاتزل () Friedrich Ratzel18441904-)) و له پاش خۆی قوتابییه‌كه‌ی جۆن كیلین (1864) Johan Rudolof Kjellen-1922)([16] په‌ره‌یان به چه‌مكی بواری زینده‌گیی ده‌وڵه‌ت و په‌لهاویشتنی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری سروشتی‌دا دا. “كیلین پێشبینیی له‌ناوچوونی ئیمپراتۆریه ده‌ریاییه‌كان و گۆڕانیان بۆ ده‌وڵه‌ته وشكانییه‌كان كرد، كه توانای كۆنترۆڵكردنی ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانیان ده‌بێت”[17]. له كاتێكدا له زانستی جوگرافیای سیاسی‌دا ده‌وڵه‌ت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و خۆسهقامگیر له چوارچێوه‌ی سنووره سروشتییه‌كان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا پێناسه ده‌كرێت، جیۆپۆله‌تیك ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئۆرگانێكی زیندوو و جووڵاو له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی پێناسه‌ی ده‌كات كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانیی سیاسی بۆ ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره سروشتییه‌كانی ده‌دات. ئه‌م هاوپه‌یمانیانه له ململانێی جیهانیی گه‌لاندا زامنی هێزی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه پشت به دانیشتووان و شارستانیه‌ت و ئابووری و حكومه‌ت و خاك ده‌به‌ستێت.
- فراوانخوازیی جیهانی بۆ گه‌ڕان به‌دوای كۆنترۆڵكردنی ڕێڕه‌وه ئاوییه جیهانییه‌كان، بیرۆكه‌كه‌ی كارل هاوسهۆڤهر (Karel Haushofer (١٨٦٩-١٩٤٦))، كه كاری بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا کرد. له‌وێدا گریمانه‌ی بچووكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كرد كه باڵاده‌ستییه‌كی ده‌ریایی دووریان هه‌بوو، وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، له به‌رده‌م زلهێزه‌كاندا كه ڕه‌هه‌ندێكی وشكانییان هه‌بوو، به‌ڵام به‌دوای ههژموونێكدا ده‌گه‌ڕان به سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاویدا وه‌كوو ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت. ئه‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن هیتله‌ره‌وه چالاك كرا و پێش جه‌نگی جیهانیی دووه‌م هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژاپۆندا له سه‌ری بنیات نا[18].
- ڕێزێكی زۆر بۆ ناسیۆنالیزمی ئایدۆلۆژی و ڕۆڵی سه‌ركرده تاكڕه‌وه دیكتاتۆره‌كان تیایدا له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاكان، به تایبه‌تی ئه‌وروپایی و ئاسیاییه‌كان، وه‌كوو ئه‌دۆلف هیتله‌ری ئه‌ڵمانی، بینیتۆ مۆسۆلینی ئیتاڵی، هێرۆهیتۆی ژاپۆنی، جۆزێف ستالینی سۆڤیه‌تی، ئه‌مڕۆش ده‌توانین بڵێین ڤلایدیمێر پۆتینی ڕووسی و كیم جۆنگ ئۆنی كۆریای باكوور هه‌ن.
- له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زانستی جیۆپۆله‌تیك به ژه‌هرێكی فیكری داده‌نرا، به هۆی ئه‌وه‌ی دوو جه‌نگی جیهانیی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه بووه هاومانای ڕه‌گه‌زپه‌رستیی نازی، له به‌ر ئه‌وه له زانكۆكاندا نه‌ده‌خوێنرا، به‌ڵكوو ته‌نها له قوتابخانه جهنگییهكاندا ده‌خوێنرا. جیۆپۆله‌تیك “له ساتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م چه‌مكه‌وه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، خولیای كه‌سی و شۆڕشی فیكریی لێ كه‌وته‌وه. بۆیه ئه‌و بۆچوونه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه لێكدانه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیك ده‌كاته هاومانای فراوانخوازیی نازی. له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، به دوور له هه‌ستیاریی ئه‌كادیمی، بیرمه‌ندانی ئاسایش و ڕاوێژكارانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووباره ئه‌م زاراوه‌یه‌یان به‌كار هێنایه‌وه”[19].
- ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ جیۆپۆله‌تیك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێشه‌نگی ڕووداوه‌كانی جیهان و ده‌روازه‌كانی جیهان. ڕووسیا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه به‌دوای پێگه‌یه‌كی جیهانیدا ده‌گه‌ڕێت به هه‌مان ئه‌و ئامرازانه‌ی كه نازییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌كاریان ده‌هێنا، ئیدی به سه‌پاندنی مه‌رجه جیهانییه‌كانیان بێت به زه‌بری هێز، یان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی پێشوو بێت. ڕووسیای ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه بەدوای دووه‌مین جه‌مسه‌ری جیهانیدا وێڵه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی و شێوازه كلاسیكییه‌كانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیستمی جیهانگیریی تاكجهمسهریدا، به‌ڵام دوای نوێكردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌كانی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ناوی ناوه تیۆری چواره‌می سیاسه‌ت.
- تیۆری چواره‌می ڕووسیا له سیاسه‌تدا له سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك چه‌مكی تیۆری و ڕێسای كارپێكراو دامه‌زراوه، له‌و كتێبه‌دا به وردی باس كراوه كه له ڕوانگه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه باسی پرسی سووریای كردووه و ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه له “دۆزی سووریا و ئاوێنه جیۆپۆلهتیكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”[20]. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا خۆمان سنووردار ده‌كه‌ین به ده‌ستنیشانكردنی دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه گشتی و كارپێكراوه‌كانی، به تایبه‌تی كه ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێشبینیی ڕه‌وتی ڕووداوه جیهانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه شۆكهێنهرهكانیدا كردووه كه له سووریای (٢٠١٥)ەوه تا ئۆكرانیای ئه‌مڕۆ له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ورووپادا درێژ ده‌بێته‌وه.
بنه‌ما تیۆری و كارپێكراوه‌كانی جیۆپۆله‌تیكی ڕووسیا و گێژه‌ڵووكه جیهانییه‌كانی:
١. به‌هه‌ندگرتنی جیۆپۆله‌تیك وه‌ك تیۆری چواره‌م له سیاسه‌تی مۆدێرن وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ لیبڕالیزم و كۆمۆنیزم و نازیزم. كۆمه‌ڵناسی، مێژووی هاوبه‌ش و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژیی دانیشتووان، بنه‌مای بیری جیۆپۆلهتیكیی ڕووسیایه له ڕووی سیاسییه‌وه، “به‌و پێیه‌ی ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیهانیی نوێ له ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه ده‌كه‌ین كه ڕووبه‌ڕووی هیچ دژایه‌تییه‌ك نابێته‌وه و ئاسۆیه‌كی نوێی بۆ كۆمه‌ڵناسی كردووەته‌وه. لێره‌وه به تایبه‌تی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ئایدۆلۆژیای نوێ ده‌بینه‌وه كه جیاوازن له ئامرازه‌كانی قوتابخانه ته‌قلیدییه‌كان له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كه ورده ورده گرنگیی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌م پێیه‌ش پێویستی به خستنه‌ڕووی تیۆرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان ده‌بێت”[21].
٢. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌لهاوێشتن و فراوانخوازی و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهاندا، له‌وانه‌ش كولتووری لیبڕالیزم كه دۆگین به “شه‌ڕی گه‌وره”ی ده‌بینێت، ڕووسیاش ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه به‌ربژێره بۆ گێڕانی ئه‌و ڕۆڵه، “ڕووسیا وه‌كوو دڵی دوورگه‌ی ئۆراسیا له دۆخی جیۆپۆله‌تیكی دینامیكیدا، باشتر له هه‌موو ناوچه‌كانی تر، توانیویه‌تی ڕووبه‌ڕووی جیۆپۆله‌تیكی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ببێته‌وه، ده‌شتوانێت ببێته ناوه‌ندێكی مه‌یدانیی ئه‌لته‌رناتیڤی گه‌وره”[22]. پێویسته كار له سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی هه‌لومه‌رجی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ژێر ڕۆشنایی جیهانێكی دووجه‌مسه‌ریدا بكرێت، نه‌ك جیهانێكی یه‌كجه‌مسه‌ری و یهكههژموونی.
٣. ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازه كلاسیكییه‌كان له فراوانخوازیی ئیمپراتۆریانه له كایه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌تاندا، به وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی سێگۆشه‌ی هێزی كلاسیكی جیهانی ده‌بێت[23]، به شێوازه‌كانی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆ و كۆنترۆڵكردنی ڕێڕه‌وی ده‌ریایی و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیی ئاوه‌كه‌یان و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوه گه‌رمه‌كانی زه‌وی، له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن له سه‌ر بنه‌مای گریمانه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژی كه له سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی نێوان ئه‌ورووپا و ئاسیا دامه‌زراوه و دوگین ناوی لێ ناوه “ئۆراسیا” یان سیستمی “ئۆراسیای گه‌وره”، ئه‌وه‌ش چه‌مكێكه كه جوگرافیا تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌یكاته چه‌مكێكی سیاسی[24]. تیایدا ڕووسیا ڕۆڵی ناوه‌ند و ئه‌ڵقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن ده‌بینێت، له ڕێگه‌ی بازنه یه‌ك له دوای یهكهكانهوه كه ناوه‌نده‌كه‌یان ڕووسیایه، بازنه‌ی كۆماره‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و پاشان وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات، به توركیادا تێده‌په‌ڕێت و له ئاسیا له ڕێگه‌ی سووریاوه به ئێرانه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه، به جۆرێك “دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ریا سارده‌كان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت به كرانه‌وه به‌سه‌ر ده‌ریا گه‌رمه‌كان له باشوور و ڕۆژئاوا ته‌واو بكرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نها ڕووسیا له ڕووی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه ته‌واوكار ده‌بێت. كاتێك كه‌ناری ده‌ریا ده‌بێته سنووری باشوور و ڕۆژئاوای ڕووسیا، ده‌توانین باس له ته‌واوبوونی كۆتایی پێكهاته ستراتیژییه‌كه‌ی بكه‌ین”[25]. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆكاری هه‌وڵه بێوچانه‌كانی ڕووسیا بێت بۆ لكاندنی دوورگه‌ی كریمیای كه‌نار ده‌ریا له باشووری ئۆكراینا له ساڵی ٢٠١٤دا، هه‌روه‌ها دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی حمه‌یمیم و زاڵبوون به‌سه‌ر به‌نده‌ری ته‌ڕتووس له سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له سووریادا، ئه‌مه‌ش وه‌رگێڕانێكی كرده‌یی بنه‌ما تیۆرییه‌كانی دۆگینه بۆ ههژموونكردن به‌سه‌ر سێگۆشه‌ی هێزی جیهانیدا. كه‌واته “ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌خشێكی شارستانی ده‌كات كه له سه‌ر بنه‌ما لێكدژه‌كان دامه‌زراوه. شێوازێكی دینامیكییه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی وزه‌به‌خشه، مه‌یلی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنیكی هه‌یه”[26]. به‌ستنه‌وه‌ی به هێڵی وشكانی كه مۆسكۆ ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌ڕتووس، له ڕێگه‌ی تاران و به‌غداوه كه به ئهبوكهمالدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌وڵدان بۆ داخستنی ئه‌و بازنه جیۆپۆله‌تیكییه له زه‌ریای ئۆراسیادا، ئه‌مه‌ش وای کردووە په‌لهاویشتن به ئاڕاسته‌ی ئۆكراینا له‌مڕۆدا له چوارچێوه‌ی فه‌رمانی داخستنی بازنه‌ی ڕووسیا له دڵی ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر سنووری ئاوه گه‌رمه‌كان له باشوور و ڕۆژئاوادا لێك بدرێته‌وه.
٤. ڕازینه‌بوون به ته‌كنه‌لۆژیا مۆدێرنه‌كان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ڕووسیا تێیدا له ئاستی جیهانیدا به دوو هاوكێشه، هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م چه‌كی قه‌ڵغانی ئه‌تۆمیی جیهانی وه‌ك هێڵی سووری نێوده‌وڵه‌تی كه سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه له هه‌ساره‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێگری له ئه‌گه‌ری پێكدادانی ده‌وڵه‌ته ئه‌تۆمییه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كات، وه‌كوو “واقیعی ئێستا ئه‌وه‌یه كه توخمه ئه‌تۆمییه‌كه به تایبه‌تی زاڵه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا ده‌ژیین، پێده‌چێت وڵاتان هێشتا بڕیاریان نه‌دابێت ئه‌م هێزه ترسناكه، لانی كه‌م به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، له شه‌ڕه سهرتاسهرییهكاندا به‌كار بهێنن”[27]. هاوكێشه‌ی دووه‌م زاڵكردنی هاوكێشه‌ی سه‌ربازیی نه‌ریتییه به‌بێ مهرجهعیهتێكی نێوده‌وڵه‌تی، پاشان سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی دانوستانی سیاسی. لێره‌دا جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه شه‌ڕه‌كانی ڕووسیا له ڕووی سروشتی كرده‌ی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆوه، له چیچان و جۆرجیا و سووریا و ئه‌مڕۆش له ئۆكراینا، هاوشێوه‌ی شه‌ڕه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه له باڵكان و عێراق و شوێنه‌كانی تر، به‌ڵام گرنگترین جیاوازیی نێوانیان ئه‌وه‌یه كه دووه‌میان به ئاماژه‌دان به شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌نجام دراوه، له كاتێكدا هێرشه‌كانی ڕووسیا خۆكارانه‌یه، جگه له‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌و شوێنانه‌ی كۆنترۆڵ كردووەته‌وه كه به‌ر له ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، له ڕووی جیهانییه‌وه ناوچه‌ی جێ نفووزی بوون، به‌ڵام له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كانی پێشووه‌وه نا، به‌ڵكوو له ڕێگه‌ی داگیركاریی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆوه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی داگیركه‌ر.
٥. وه‌رچه‌رخان له سیاسه‌تی فراوانبوونی جیهانگیری له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنه دارایی و سیاسییه‌كانه‌وه كه دوگین ناوی لێ ناوه “به‌رتیلدانی سیاسی” بۆ سیاسه‌ته‌كانی سه‌پاندنی هێزی ڕاسته‌وخۆ له كایه گرنگه‌كانی هه‌ژموونخوازیدا، كه ده‌توانێت گریمانه‌كانی فراوانبوونی جیۆپۆله‌تیكی جێبه‌جێ بكات، به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فراوانبوونی جیهانگیریی سیستمی یه‌كجه‌مسه‌ری، كه “تاكه كایه‌ی گه‌وره‌ی گه‌ردوونی بۆ توێژه‌رانی ئاینده‌ناسی جیهانگه‌رایی به واتای له‌ناوچوونی ته‌واوه‌تی ته‌نانه‌ت بچووكترین سێبه‌ری هه‌ر سه‌ربه‌خۆییه‌ك ده‌بێت، هه‌ر چه‌نده بچو‌وكیش بێت، چونكه فشار به هێزی (سه‌ربازی یان ئابووری) له سه‌ر پارچه بچووكه پەرشوبڵاوهكان، چه‌قۆ ده‌كاته تاكه ئامرازی كۆنترۆڵكردن و (پێویستییه‌كانی به‌رتیلدان له نەبوونی ڕكابه‌رێكی جیۆپۆلهتیكیی دوژمنكارانه‌دا كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه نكۆڵیی لێ ده‌كرێت)، ئه‌مه‌ش واتە ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڕاسته‌وخۆ به هێزی سه‌ربازی. ئه‌و دۆخه كردارییه بژارده‌یه‌كی خێرا ده‌خاته به‌رده‌م هه‌موو ده‌وڵه‌تان و هه‌موو گه‌لان (به تایبه‌ت به‌رده‌م ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه چوونه‌ته ناو ئۆردووگای جیۆپۆلهتیكیی نه‌یاری ڕۆژئاوای ئه‌تڵه‌سییه‌وه) كه بریتییه له: یه‌كگرتن له ناو بوارێكی گه‌وره‌دا له ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئهتڵهسیستهكان، یان دامه‌زراندنی مه‌یدانێكی گه‌وره‌ی نوێ كه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زلهێزانی هه‌بێت”[28].
٦. پلاندانان و جێبه‌جێكردنێكی تۆكمه به پێی پاكێجێكی یه‌كگرتووی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی، سه‌ربازی، نێوده‌وڵه‌تی، یاسایی و ئابووری، به‌ستنی هاوپه‌یمانیی كورتخایه‌ن كه دژایه‌تیی پێكهاته فیكرییه‌كه‌ی ده‌كات، له ڕێگه‌ی زاڵكردنی شێوازی كلاسیكیی سه‌ربازی بۆ دروێنه‌كردنی ئه‌نجامی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سیاسه‌تی دیفاكتۆ یان ئه‌وه‌ی به سیاسه‌تی “لێواری كۆتایی” ناسراوه؛ پراكتیزه بكات، بۆ ئه‌وه‌ش سوود له تۆقاندنی دوگمه‌ی ئه‌تۆمیی جیهانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ك میكانیزمێكی ڕێگریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وێته ژێر كه‌وانه‌ی سزا ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كه ده‌یباته دانوستانه لاوه‌كی و قۆناغبهندییهكانهوه، وه‌كوو قۆناغێك له هه‌نگاوه پلان بۆ داڕێژراوه‌كانی فراوانخوازی[29].
٧. دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانیی هاوته‌ریب، له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆدا، ئه‌م هاوپه‌یمانییانه له سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتنی هاوتا یان ئایدیۆلۆژیی درێژخایه‌ن نین، ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر بنه‌مای پایه و پێوه‌ره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كورتخایه‌نیش بێت، به پێی یه‌كێك له‌م دوو شێوازه: یان وه‌رگرتنی هێزی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، وه‌ك دوگین ناوی لێ نابوو، سووریاش نموونه‌یه‌كی ڕوونه، ڕه‌نگه ئۆكراینا یان به‌شێكی به‌م زووانه، یان به‌رتیلی جیۆسه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانای داراییان به‌رزتره و ئابوورییان به‌هێزتره، وه‌كوو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ئێران و توركیا، سه‌ره‌ڕای شێوازه جیاوازه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیاندا.
٨. ڕووسیا له به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه جیۆپۆله‌تیكییانه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، سه‌رباری دانپێدانانی ترامپ بۆ پۆتین له دیداری هێلسینكی (٢٠١٨) كه ڕووسیا بووه‌ته وڵاتێكی ڕكابه‌ر، به‌ڵام نه‌بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌م ڕووه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌رباری ئه‌و ڕیزپهڕییهی كه له ڕێگه‌ی پرسی سووریاوه به‌ده‌ستی هێنا كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیدا به به‌شداریكردنی له شه‌ڕی تیرۆر به‌ده‌ستی هێنا، ئه‌ویش بریتی بوو له بڕیاری ژماره (٢٢٥٤/٢٠١٥)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به تایبه‌تی بڕگه‌ی هه‌شته‌می[30]. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و بڕیاره له بڕگه‌كانی سه‌ره‌تایدا ئاماژه به پێویستیی به‌دیهێنانی گواستنه‌وه و گۆڕانگاری له سووریادا ده‌دات، ڕووسیاش پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی. هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سووریای كرد به شوێنی نه‌بوونی چاره‌سه‌رێكی جیهانی و وای كرد دوو لێواری دژبه‌یه‌ك هه‌بن، ئه‌وانیش: هیچ ئاوهدانكردنهوهیهك به‌بێ چاره‌سه‌ری سیاسی نابێت، له به‌رانبه‌ردا هیچ چاره‌سه‌رێكی سیاسییش به‌بێ ئاوه‌دانكردنه‌وه نابێت، وه‌كوو هه‌ڵوێستێكی دانوستانكاریی فره‌لایه‌نه، ئه‌مه‌ش خودی پرسی سووریا ئاڵۆزتر ده‌كات، ڕووسیا و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌خاته ململانێیه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه كاتییه‌كانی وه‌كوو توركیا و ئێرانیشدا.
٩. نه‌بوونی توانای سیاسی بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی، به‌ستنه‌وه‌ی به هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جیۆپۆله‌تیكی، گه‌یشتن به بنه‌مای وابه‌سته‌یی یه‌كتری هێزه‌كان له ڕووی ئابووری یان سه‌ربازییه‌وه و له ئه‌نجامدا له ڕووی سیاسییه‌وه گه‌یشتن به خاڵه پراكتیكییه‌كانی هاوپه‌یمانی، كه توانای به‌ده‌ستهێنانی هاوكێشه‌ی هاوسه‌نگی هێزی جیهانیی به شێوه‌یه‌كی كلاسیكی هه‌بێت، به تایبه‌تی یه‌كه‌م جار زاڵبوونی سه‌ربازی و پاشان ڕێككه‌وتنه ئابوورییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌ركه‌كانیشی دۆزینه‌وه‌ی گونده گه‌وره جیهانییه‌كه‌یه له ئاستی جیهانیدا، وه‌ك به‌رهه‌مێكی مۆدێرن و هاوچه‌رخ له سیستمی جیهانیی جیهانگیریی پێش ئه‌م مه‌یله جیۆپۆله‌تیكییه.
له مۆدێلی كلاسیكی ڕەقبوونی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، جیۆپۆله‌تیك چه‌مكێكی ماددییه، هه‌روه‌ها توانای سه‌پاندنی فشاری بلۆكه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی هه‌یه، له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنی هاوسه‌نگیی باڵاده‌ستی له سیاسه‌تی جیهانیدا، به گوێره‌ی كردارێكی سه‌ربازی كه ئه‌نجام و ئامانجه‌كانی سنووردارن و په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك نه‌رمی و پێشكه‌وتنی سیاسییه‌وه كه له دانوستانه درێژخایهنهكاندا به‌شدار ده‌بن. جگه له كاركردن له سه‌ر چالاككردنی خاڵه‌كانی وه‌رچه‌رخان، له ڕه‌هه‌ندی شاراوه‌ی ناو ده‌وڵه‌ت به جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی و مه‌ترسیی خاوه‌ندارێتیی دوگمه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه بۆ هێزێكی كرداریی دینامیكی كه ئه‌نجامه سیاسییه‌كان ئاڕاسته ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییانه پشتگوێ ده‌خات كه دان به سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ته‌كان و مافی چاره‌نووسی گه‌له‌كانیاندا ده‌نێت. له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه و پاراستنی هه‌ندێك خاڵی سه‌رنجڕاكێشی سیاسی له ڕووی ئه‌نترۆپۆلۆژی و سیاسییه‌وه، جا چ له ڕێگه‌ی هه‌ژموونی ڕاسته‌وخۆ یان به‌رتیلدانی سیاسییه‌وه بێت.
جیۆپۆله‌تیك چه‌مكه‌كانی سه‌رده‌می پێشووی پێش شۆڕشی ته‌كنیكی به‌كار ده‌هێنێت كه وه‌كوو هێزێكی كاردانه‌وه‌ی هاوته‌ریب بۆ ڕێكخستنی هاوسه‌نگیی هێزی باڵاده‌ست دۆزرایه‌وه، جا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بێت له ئه‌ڵمانیا، یان له ئێستادا بێت له ڕووسیا، كه سه‌رچاوه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و تیۆرییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بوونه هۆی دوو جه‌نگه جیهانییه گه‌وره‌كه، هه‌روه‌كوو له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێ دا. ئایا زلهێزه سه‌ربازییه كلاسیكییه‌كان ئاماده‌یی جیهانیی خۆیان به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه؟ ئایا جه‌نگی جیهانیی سێیه‌می نوێی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به تایبه‌تی كه ئه‌مڕۆ دڵی ئه‌ورووپا ده‌كوتێت؟
ئاماژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ڵكشاندان، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی خۆسازدانێكی جیهانیی فراوان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، یان له ده‌وڵه‌ته بێلایه‌نه‌كانی ئه‌ورووپاوه كه خۆی له سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزای دارایی و ئابووریی گه‌وره به‌سه‌ر ڕووسیادا ده‌بینێته‌وه، به ئامانجی سنوورداركردن و بێهیواكردنی له شه‌ڕی ئۆكراینادا. ئایا ئه‌و سزایانه ڕووسیا كۆنترۆڵ ده‌كات، یان شاهێدی فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه ده‌بین به چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كدا كه هه‌ساره‌كه ده‌خاته ناو جه‌نگی جیهانیی سێیه‌مه‌وه و كه‌س لێی ده‌رباز نابێت؟ یان ته‌كنه‌لۆژیا و مۆدێرنیتیی سیاسی و ڕێكکه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان قسه‌یه‌كی دیكه‌یان ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێواره سه‌ختانه سنووردار بكات و تیژییه‌كانیان له گۆشه جیهانییه سیاسییه ناسكه‌كاندا خاڵی بكاته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی ده‌رهاویشته‌كانی جیۆپۆلهتیكیی ڕه‌قی جیهانیی ڕووسیا، پێویسته چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ك زانستێكی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی بخه‌ینه ڕوو، سه‌رباری ده‌رخستنی نه‌یارێتیی گشتی بۆ تاكڕه‌ویی ئه‌مه‌ریكا، كه بریتین له:
– هه‌ر چه‌نده جیۆپۆلهتیكیی ڕووسیایی؛ كۆمۆنیزم و لیبڕالیزم و نازیزم ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به بۆچوونگهلێكی كلاسیكیی دێرینیان داده‌نێت، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ئایدۆلۆژی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، نه‌ك به شێوازه تۆتالیتارییه داخراوه‌كه‌ی پێشووی، به‌ڵكوو به شێوازی تاكڕه‌وی و ورووژاندنی دوژمنایه‌تی بۆ هه‌موو بیری مرۆڤایه‌تی و به‌رهه‌می شارستانیانه‌ی ئێستا و ڕابردووی.
– له سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه دامه‌زراوه كه گریمانه‌ی زانستی بۆ دروستبوونی هاوكێشه سیاسییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا گریمانه‌ی حه‌تمیه‌تی به‌دیهێنانیان ده‌كات، هاوشێوه‌ی تێلۆلۆژیای كۆمۆنیستی پێشوو كه شكستی خۆی سه‌لماند، یان وه‌كوو ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی فیزیایی بێت. ئه‌گه‌ر كۆمۆنیزم یۆتۆپیایه‌كی فیكری بێت، ئه‌وا خودی جیۆپۆله‌تیكیش ده‌كه‌وێته هه‌مان ته‌ڵه‌زگه‌ی كلاسیكی زانستییه‌وه كه ئه‌گه‌ری ڕاستییه زانستییه مۆدێرنه‌كان ده‌سه‌لمێنێت، نه‌ك حه‌تمیه ئه‌رێنییه‌كانی داهاتووی، ئه‌مه جگه له مه‌ترسییه‌كانی له سه‌ر ئاشتیی جیهانی به گشتی.
– سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی دروستكردنی زه‌ریای ئۆراسیا به دروستكردنی ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌ورووپا و ئاسیادا، هه‌روه‌ها توانای به‌دیهێنانی –له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سووریا و له سه‌ر حیسابی گه‌له‌كه‌ی و كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ-، بۆ سه‌پاندنی ئه‌و هاوكێشه‌یه له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی توركیا و ئێرانه‌وه له په‌یماننامه‌كانی ئاستانه له ساڵی (٢٠١٧)ه‌وه ده‌ستی پێ کردووە، له ڕێگه‌ی پرسه‌كانی كریمیا و ئۆكراینا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی فشاركردن و بێزاركردنی سیاسییه‌وه له ڕێگه‌ی بابه‌تی گاز و وزه‌وه كه ئه‌ورووپا پێویستی پێیه‌تی، هه‌موو چوارچێوه‌كانی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ئه‌وه‌ش گه‌یشتن به بازنه‌ی فراوانتری ئۆراسیا ده‌كاته بابه‌تی كێشه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و ورووژاندنی ڕقوكینهیهكی فراوانی ئه‌ورووپی.
– تیۆرییه‌كه گریمانه‌ی پشتبه‌ستن به په‌یوه‌ندییه ئهنترۆپۆلۆژییهكان ده‌كات، كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاماژه‌ن بۆ پهسهندكردنێكی گشتیی ڕووسیا له نێو خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا، به ڕێژه‌یی له ئه‌ورووپا و زیاتر له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تی و خۆبه‌زلزانینێكی سه‌ربازی له‌و شوێنانه پراكتیزه ده‌كات كه چووه‌ته ناویه‌وه، به تایبه‌تی له سووریا و له ئێستادا له ئۆكراینا، ئه‌وه‌ش وای کردووە به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌شدار بێت له ده‌ربه‌ده‌ركردنی ناوخۆیی له سووریا و ئه‌نجامدانی كاره‌ساتی مرۆیی تیایدا، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش له ئۆكراینا، سه‌رباری گۆڕینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافی و ڕێگریكردن له مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان ڕاسته‌وخۆ به هێزی سه‌ربازی.
سێیه‌م: گۆشه ناسكه‌كان و گریمانه‌كانی چاره‌سه‌ر و ناسینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كان
ئه‌وه‌ی ترسناكه و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌وه‌یه كه به‌ناوبانگترین تیۆریسته‌كانی سیاسه‌تی جیهانی، به‌بێ گوێدانه هه‌ڵوێسته‌كانیان، چاوه‌ڕوانی لێدانی ته‌پڵی شه‌ڕی جیهانی ده‌كه‌ن. “كیسینجه‌ر” یه‌كێك له ئیمپڕاتۆره‌كان و دامه‌زرێنه‌رانی نه‌زمی نوێی جیهانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی دهیلیسكیپ له ساڵی ٢٠١٣، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌می لێدا و ڕایگه‌یاند جه‌نگه‌كه له به‌ر ده‌رگایه. ئه‌لێكسه‌نده‌ر دۆگینیش[31] به‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه “ئه‌و كه‌سه‌ی گوێی لێ ناگرێت، كه‌ڕ بووه”[32]. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له (١٧ی ئهیلوول/٢٠١٦)دا پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ڕووسیایان له دێره‌زۆری سووریا بۆردوومان كرد، ئه‌وه‌ش دوای ڕێككه‌وتنی كێری و لاڤرۆڤ بوو له‌و كاته‌دا، دواتر ئه‌مه‌ریكا به‌وه پاساوی هێنایه‌وه كه بۆردوومانه‌كه به هه‌ڵه بووه، تاوه‌كوو ململانێی ڕاسته‌وخۆ له نێوانیاندا ڕوو نه‌دات.
به‌ڕێوه‌بردنی جیهان، ئیدی به شێوازی جیهانگیریی تاكجه‌مسه‌ریی ئه‌مه‌ریكا بێت، یان به شه‌پۆلی ڕووسپۆتینیی جیۆپۆله‌تیكی بێت، ئه‌مڕۆ له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ورووپادا گه‌یشتووەته لوتكه، لێواری تیژی جیهانی دروست کردووە، هه‌ردوو لایان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ به‌دوور بگرن، ئه‌وه‌ش ڕووبه‌رێكی كرده‌وه بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی تیژییه‌كه‌ی له گۆشه نێوده‌وڵه‌تییه ناسكه‌كاندا كه بریتین له ناوچه و هێڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ژموونی هه‌ردوو مۆدێله‌كه ده‌كه‌ن.
له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، جه‌نگه‌كانی ناتۆ له به‌لكان و عێراق و ئه‌فغانستان، كه ناوچه‌ی هه‌ژموونی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو بوون، ده‌ریخست کە بووه‌ته هۆی له‌قاڵبدانی ڕووسیا له ناو سنووری نێوده‌وڵه‌تیدا. جه‌نگه‌كانی ڕووسیا له جۆرجیا و چیچان مۆدێلی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بوو كه مۆسكۆ به ناوخۆیی لەقهڵهمی ده‌دا.
له ساتی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ڕووسیا له سووریا له ساڵی (٢٠١٥)ەوه، هه‌ر چه‌نده سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازیی فراوانی بەسه‌ر هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه نه‌یتوانیوه جه‌نگه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، نه‌یتوانیوه پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی بچه‌سپێنێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا وه‌كوو چاو‌دێر و ده‌سه‌ڵاتدار له هاوكێشه‌كه‌دا پارێزگاریی له پێگه‌ی خۆی كرد، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی باڵاده‌ستبوونی له سێگۆشه‌ی “ته‌نه‌ف”ی سنووری سه‌ربازییه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌پاندنی پاراستن بەسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕاتی سووریادا.
ساڵی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك جموجۆڵی نێوده‌وڵه‌تیی فره‌ڕه‌هه‌ندی به‌خۆوه بینی، كه گرنگترینیان كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی سیاسه‌تی هه‌نگاو له به‌رانبه‌ر هه‌نگاو بوو بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی دیدگاكانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له ڕێگەی چاره‌سه‌ری پرسی سووریاوه، جگه له نوێكردنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان لە بارەی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن، سه‌رباری كۆمه‌ڵێك جموجۆڵی سه‌ربازی كه ڕووسیا سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرد به كشانه‌وه‌ی توركیا له هه‌ردوو پرسی ئه‌رمینیا و لیبیادا.
دیدگای جیۆپۆله‌تیكی بۆ ئه‌م ڕووداوه جیهانییانه ڕه‌نگه سه‌ره‌تا به ڕسته‌ی كورت و شوێنی سنووردار بۆ ئه‌و فراوانبوونه گوماناوییه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێ بكرێت، به‌ڵام ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا بدۆزرێته‌وه، پوخته‌كه‌ی دیاری بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی له شه‌ڕی ئێستای ڕووسیا له دژی ئۆكراینا له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ورووپادا وه‌ربگیرێت، به پێی ئه‌و هێڵه گشتییانه‌ی كه بریتین له:
- هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵمژینی سه‌رهه‌ڵدانی ڕووسیا له سیستمی جیهانیدا، سووریاش گۆشه‌یه‌كی ناسكی نێوده‌وڵه‌تییه وه‌كوو دیاری و ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ربازی بۆ ڕووسیا تاوه‌كوو له‌وێ بوه‌ستێت، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ژموونی جیهانی تیایدا له ڕێگه‌ی هاوبه‌شی سیاسی و به‌بێ قۆرخكاریی ڕووسیا له شێوازی چاره‌سه‌ری سووریادا.
- ڕووسیا ته‌نها به پێگه‌ی خۆی له سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕازی نه‌بوو، به‌ڵكوو په‌لی هاوێشت بۆ توندكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی تاكلایه‌نه به‌سه‌ر یه‌كتربڕی هێڵه‌كانی گاز و وزه‌ی جیهانی، تاوه‌كوو ڕێگه له ڕكابه‌ره‌كانی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به كۆمه‌كه ئه‌ورووپییه‌كان نه‌گات، ئه‌مه‌ش گۆڕینی ئاڕاسته‌ی به‌ره‌و لیبیا و قه‌یرانی یۆنان و ئه‌رمینیا به شێوه‌یه‌كی سنووردار لێك ده‌داته‌وه، به‌بێ تێپه‌ڕاندنی هێڵه سووره‌كان له‌گه‌ڵ توركیای هاوسێیدا كه گهورهڕكابهری جیۆپۆلهتیكیی هه‌رێمییه و له هاوكێشه ئۆراسیاییهكهیدا هه‌وڵی دۆستایه‌تی ده‌دات نه‌ك دژایه‌تیكردنی.
- ئه‌ورووپا، كه فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، له هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌دا ڕۆڵی ناوبژیوانێكی جیهانی ده‌گێڕێت، ئیدی سووریا، ئێران، یه‌مه‌ن، لیبیا بێت یان له پرسی چینی ئهمهریكیدا لە بارەی دۆسێكانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ته‌كنه‌لۆژیاوه، ئه‌مه‌ش هه‌وڵه لێبڕاوهكانی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی جیۆپۆله‌تیكی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له ناوچه نزیكه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه.
- كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كرێت به‌وه لێك بدرێته‌وه كه جهمسهرگیرییهكی جیۆپۆلهتیكیی پێچه‌وانه‌یه له سه‌ر هێڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكانیی ده‌وروبه‌ری له ئێران له لایه‌كه‌وه و چین له لایه‌كی دیكه‌وه. ڕازیبوونی ئه‌مه‌ریكایه ته‌نها به هه‌ژموونی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی و گه‌ڕانه‌وه بۆ گێڕانی ڕۆڵی مایسترۆی جیهانی له ڕووی ته‌كنیكی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه، به تایبه‌تی دوای ده‌ركه‌وتنی ڕكابه‌رێكی سه‌ربازیی وه‌كوو ڕووسیا، سه‌رباری په‌لهاوێشتنی ته‌كنیكیی ئابووریی چینی، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی میحوه‌ره ناوچه‌ییه‌كانی توركیا و ئێران، كه به هاوكێشه‌یه‌كی جیهانی ڕێك نه‌خراون وه‌كوو ئه‌وه‌ی جیۆپۆلهتیكیی جیهانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخوازێت. لێره‌وه ده‌كرێت كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان وا بخوێنرێته‌وه كه ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی جیۆپۆلهتیكیی فره‌مه‌به‌سته[33]. ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی ئێستای ئه‌ورووپا گریمانه‌ی جیۆپۆلهتیكیی ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ده‌كات به تێپه‌ڕاندنی هێڵه وشكانییه ڕاسته‌وخۆكانی به‌ریه‌ككه‌وتن، به پێچه‌وانه‌ی فراوانبوونی چاوه‌ڕوانكراوی ڕووسیا كه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست پێ بكات؛ بایدن كاته‌كه‌ی دیاری كرد[34]، له‌گه‌ڵ پێشبینیی په‌لهاوێشتنی چین له تایوان له داهاتوودا. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا، ئه‌مه‌ریكا بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ریه‌ككه‌وتنی وشكانیی ڕاسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها بۆ له‌خۆگرتنی جیۆپۆلهتیكیی ئاویی كراوه، له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گریمانه‌كراوی له‌گه‌ڵ چیندا، هه‌وڵی دا بۆ به‌هێزكردنی ڕێككه‌وتنه ئاوییه درێژخایه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا و ژاپۆندا، ئه‌و ئه‌گه‌رانه له لایه‌ن ناوه‌ندی (ڕاند: RAND)ی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كرا و پێشوه‌خته بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماده كرا[35]، وه‌ك ئه‌وه‌ی “بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان لە بارەی شه‌ڕه‌وه به‌رده‌وام له گۆڕاندایه”.
- هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ ئۆكراینا ده‌رئه‌نجامێكی جیۆپۆلهتیكیی چاوه‌ڕوانكراوه، به‌و پێیه‌ی بازنه‌ی جیۆپۆلهتیكیی ئۆراسیا ته‌واو ده‌كات، هه‌روه‌ها له به‌رده‌م په‌لهاویشتنی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا دایده‌خات، به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی له سه‌ر ده‌ریای ئازۆڤ و ده‌ریای ڕه‌ش، ئه‌مه جگه له هۆكاری جۆراوجۆری كشتوكاڵی و ته‌كنیكی[36]. ئۆكراینا به ناوچه‌یه‌كی ناسكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، ئه‌ندام نییه له هاوپه‌یمانیی ناتۆ، به‌ڵام له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌ورووپادایه. بۆیه ڕووسیا به پێویستی ده‌زانێت له به‌رانبه‌ر فراوانبوونی ناتۆدا، هه‌وڵی سه‌پاندنی مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بەسه‌ر سیستمی جیهانیدا بدات له لایه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له ڕووی وزه‌وه ئه‌ورووپا كۆنترۆڵ بكات، به‌مه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه په‌لكێشی جه‌نگ بكرێت، سه‌رباری خۆسازدانی گشتی، به‌ڵام ئایا شه‌ڕه‌كه ده‌گاته دڵی؟
- گۆشه ناسكه سیاسییه‌كان له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كه دۆگین وای ناوزه‌د کردووە، وه‌كوو پێشتر ئاماژه‌مان پێ دا، ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كرێت مه‌رجه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كان ڕاسته‌وخۆ بەسه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، هه‌روه‌ها كراوه‌یه به ڕووی ئه‌گه‌ری فراوانبوونی سه‌ربازی به ته‌واوی یان له به‌شێكیدا، پاشان سه‌پاندنی مه‌رجه سیاسییه‌كان به‌سه‌ریدا، له‌گه‌ڵ خاڵیكردنه‌وه‌ی گرژییه جیهانییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ تیایدا.
بۆ وه‌رگرتنی هێزی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ناتۆ و هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی فراوان، له ڕووی مێژووییه‌وه عێراق و باڵكان له دوای ساڵی ١٩٩١ نوێنه‌رایه‌تیی گۆشه‌ی ناسكیان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی دابه‌زینی شه‌پۆلی سۆڤیه‌ت و نه‌بوونی ڕكابه‌رێكی جیۆپۆلهتیكیدا بوو. ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌كه له سووریا و ئۆكراینا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و مۆدێله ده‌كه‌ن كه ده‌توانرێت له لایه‌ن هێزی سه‌ربازیی ڕووسیاوه كۆنترۆڵ بكرێن، به‌ڵام جیاوازییه‌كی گرنگیان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێده‌چێت پاشه‌كشه‌ی جیۆپۆلهتیكیی ئه‌مه‌ریكایی له به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشه‌كشه‌یه‌كی ته‌واو نه‌بێت، چونكه هێشتا ئاماژه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزن، وه‌كوو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ دا، واته هیچ هاوكێشه‌یه‌ك بۆ نه‌بوونی ڕكابه‌رێكی جیۆپۆله‌تیكی نییه. ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی ڕامكردن و له‌خۆگرتنی ڕووسیا له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و سنوورداركردنی كاریگه‌رییه تاكلایه‌نه‌كانی بۆ ئه‌مه زیاد بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه ڕه‌نگه لێی بكه‌ونه‌وه، ئه‌وا له سه‌ره‌تادا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه گریمانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆی گشتی له گریمانه‌ی دابه‌شكردنی هه‌ژموون كه‌متر بێت، هه‌روه‌ها كێشانی هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن له ڕێگه‌ی ڕێکكه‌وتنه ژێربهژێرهكانهوه كه تۆماس فریدمان به “پیس” وه‌سفی کردووە، یه‌كێكه له سێ ئه‌گه‌ره‌كانی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی ئۆكراینا، ئه‌وه‌شی له وتارێكدا له نیویۆرك تایمزدا باس کردووە[37].
هه‌روه‌ها ده‌كرێت بارودۆخی یه‌مه‌ن له ناوچه‌كه‌دا به ناوچه‌یه‌كی ناسكی سیاسی له نێوان هه‌ژموونی ئێران و له به‌رانبه‌ریدا پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له پێشی هه‌موویانه‌وه سعودیه دابنرێت. ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه له ئه‌رمینیا و لیبیا به‌ده‌ر له ورده‌كارییه لاوه‌كییه‌كان بسه‌پێنرێت. هه‌ر چی سووریایه له دوای وه‌رچه‌رخانی شۆڕشه ئاشتیخوازانه‌كه‌ی بۆ پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی فراوان له دوای ساڵی (٢٠١٣)ه‌وه له پۆلێنكردندا وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی ناكۆكی هه‌رێمی مایه‌وه، هه‌ر چه‌نده لایه‌نه ناوخۆییه‌كان له لایه‌ن ئێران یان توركیا و كه‌نداوه‌وه پشتیوانی ده‌كران، به‌ڵام له دوای ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له ساڵی (٢٠١٥)ەوە گۆڕا بۆ ناوچه‌یه‌كی ناسكی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی مه‌رجه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ژموونی نیمچهتهواوهتیی ڕووسیا به‌سه‌ر ناوخۆدا تا كه‌ناره‌كانی، هه‌ریه‌كه له ناوچه‌كانی ئیدلب (له باكووری رۆژئاوا) و ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات (له باكووری ڕۆژهه‌ڵات) به ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕووسی مایه‌وه، ئه‌مه‌ش پرسی سووریای كرده گرێیه‌كی جیۆپۆلهتیكیی نێوده‌وڵه‌تی و وای كرد له ڕووی سیاسییه‌وه یه‌كلا نه‌كرێته‌وه.
پرسی ئۆكراینا، به پێی مه‌رجه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی ڕووسیا بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگه‌كه (بێلایه‌نیی گشتی و داماڵینی چه‌ك، دانپێدانان به نیوه‌دوورگه‌ی كریمیا و ناوچه‌كانی دۆنتیسك و لۆهانسك وه‌كوو به‌شێك له ڕووسیا)، به مه‌رجی نه‌كرده و مه‌ترسیدار له سه‌ر ئه‌ورووپا و ناتۆ داده‌نرێت. به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ به پێی چه‌ندین ئاماژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ببێته ناوچه‌یه‌كی ناسكی سیاسی له دیدگای جیۆپۆله‌تیكییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا خۆی له درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بۆ ناوخۆی خۆی به‌دوور بگرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی ماندووكردنی ڕووسه‌كان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ده‌دات. هه‌ردووكیان: ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌ورووپییه‌كان ده‌ستیان کردووە به سه‌پاندنی سزای دارایی و ئابووریی توندی یه‌ك به‌دوای یه‌ك به سه‌ر ڕووسیادا، سه‌پاندنی گۆشه‌گیریی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر به‌رپرسان و به‌سه‌ر ڕووسیادا به گشتی، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی به‌رگریی سه‌ربازیی ئۆكراینادا. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ڕووسیا، ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سیاسیی ئه‌ورووپا، له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی مه‌رجی نوێ به‌سه‌ر ئه‌ورووپادا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری فراوانبوونی په‌لهاویشتنی سه‌ربازی بۆ ده‌وروبه‌ری ئۆكراینا. له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ڕووسیا له ڕووی زه‌مینییه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه و گریمانه ده‌كرێت. هه‌مان سیناریۆی جیۆپۆلهتیكیی سووریاش بۆ ئۆكراینا پێشبینی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كان، واته درێژه‌كێشانی ته‌مه‌نی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی پرسه‌كه له ڕووی سیاسییه‌وه، به جۆرێك دابه‌شكردنی ئۆكراینا ده‌بێته به‌هێزترین گریمانه، به‌ڵام مه‌ترسیدار ده‌بێت.
ده‌كرێت هه‌ڵكشان له هاوكێشه جیۆپۆله‌تیكییه جیهانییه‌كان ڕوو بدات، ئه‌گه‌ر هاتوو چین؛ تایوان داگیر بكات، ئاماژه‌ی به‌هێزیش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕووسیا له جه‌نگی ئۆكراینادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش واتە چوون بۆ هێڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیكی به ئاسۆی كراوه‌وه دێت، ناونیشانی داهاتووی كۆنترۆڵكردنی جیهانه، به گوێره‌ی ئاماژه جیۆپۆله‌تیكییه ئاوییه درێژخایه‌نه‌كان.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه و زۆرتر پێشبینی ده‌كرێت ڕووداوێكی ئه‌ورووپییه، هه‌موو لێكدانه‌وه جیۆپۆله‌تیكییه گشتییه‌كان ئاماژه به گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر خودی یاساكانی جیۆپۆله‌تیك له سه‌ر بنه‌مای كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی كاتیی سنووردار و گواستنه‌وه بۆ ئامانجه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه دوورمه‌وداكان بێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ خودی ئه‌ورووپا ئامانجی ڕاسته‌وخۆیه، چونكه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و چین هێشتا له سه‌ر پهلهاوێشتنێكی فراوانی جیۆپۆلهتیكین، كه ناونیشانه‌كه‌ی شه‌پۆلی ناكۆكیی ته‌كنیكی و جیۆپۆلهتیكیی ئاوییه له ڕێگه‌ی زه‌ریاكانه‌وه، ئه‌مانه‌ش هاوكێشه‌ی دیكه‌ن.
چواره‌م: مه‌ترسی له سه‌ر ئاشتیی جیهانی
له سووریاوه بۆ ئۆكراینا له ناو قووڵایی ئه‌ورووپا، ڕێگایه‌ك هه‌یه كه ئاماژه‌كانی دیارن بۆ گۆڕانكاری له گۆڕه‌پانی جیۆپۆلهتیكیی نێوده‌وڵه‌تی له گۆشه تیژ و كه‌ناره ناسكهكانیدا، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چڕ و قووڵیی قه‌یرانه دارایی و ئابووری و سیاسییه جیهانییه‌كان و ڕێگاكانی هه‌ژموونگه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا و له پشتیه‌وه ئه‌مه‌ریكا به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی خۆدوورگرتن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیا بده‌ن، به‌وه‌ی سووریا و دۆسیه‌كانی وه‌كوو نێچیرێك بۆ ڕووسپۆتینی به‌جێ بهێڵن، وه‌ك یه‌كێك له ڕێگاكانی ڕامكردنی مه‌یلی تزاری ڕووسی بۆ هه‌ژموونگه‌ریی جیهانی، ئه‌وا جیهانی ئه‌مڕۆ به تایبه‌تی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر پرسیاره سهختهكاندان كه ناكرێت ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌كان له دووره‌وه وه‌ڵام بداته‌وه، هه‌روه‌كوو له دۆسیه‌ی سووریادا كردی. پرسیاری ئه‌مڕۆی جیهان ئه‌مه‌یه: هه‌نگاوی داهاتوو چییه بۆ ڕێگرتن له‌وه‌ی ئه‌ورووپا ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی فراوان كه جه‌نگی دووه‌می جیهانی و مه‌ترسییه تونده‌كانی وه‌بیر بهێنێته‌وه؟ كه له پشتیه‌وه نه‌فره‌تی جیۆپۆلهتیكیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه كاته‌كه‌ی ده‌ستی پێ کردووە و ئه‌مڕۆ جیهان مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاشتیی جیهانی و ژیان هه‌مووی له سه‌ر ڕووی گۆی زه‌وی دروست ده‌كات.
دەرئەنجام
١. سه‌ره‌ڕای شڵه‌ژانی سیستمی جیهانگیری له ڕووی ته‌كنیكی و سیاسی و كولتووری و میدیاییه‌وه بۆ نغرۆكردنی ڕووی هه‌ساره‌كه، به‌ڵام ئامرازه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هه‌ژموونگه‌ری كاردانه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی بۆ هه‌ژموونخوازیی به‌رانبه‌ر دروست کردووە، كه خۆی له قه‌واره‌ی جیۆپۆلهتیكیی پته‌وی سه‌ربازیی ئه‌مڕۆی ڕووسیادا ده‌بینێته‌وه.
٢. تیۆری جیۆپۆلهتیكیی ڕووسیایی بناغه‌یه‌كی تیۆری نییه، ته‌نانه‌ت خاڵییه له ڕه‌هه‌ندی مه‌عریفیی مرۆیی، بنه‌ماكانی گریمانه‌كه‌ی دژایه‌تیی یه‌كگرتنی گشتیی دانیشتووان و كۆتاییهێنان به تاكڕه‌ویی جیهانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. به‌ڵام گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویستیی ڕووسیا نیشان ده‌ده‌ن بۆ پێداچوونه‌وه به‌م تیۆرییه‌یدا، چونكه هه‌مان ئامراز و میتۆدی سه‌ربازی له مۆدێلی جیهانی ئه‌مه‌ریكاییدا پراكتیزه ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌نگاو ده‌نێته ناو لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌مه‌ریكاییه، له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كی به‌رفراوان له توانا ته‌كنیكی و ئابوورییهكانیاندا، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی ڕقوكینه‌ی جهیانی و ناوچه‌یی، هه‌ر چه‌نده هه‌وڵی ئارایشتكردنی بدات به هه‌ناسه‌یه‌كی درێژی دانوستان و ڕازاندنه‌وه‌ی به ڕستهگهلێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ڕاسته‌قینه نییه.
٣. گه‌شه‌كردنی زیاده‌ڕۆییانه‌ی هاوكێشه‌كانی جیهانگیری و جیۆپۆلهتیكیی ڕووسیا له پرسی هه‌ژموونگه‌ری و قۆرخكاریی جیهانیدا ده‌بێته هۆی وه‌سفكردنی به هه‌مان ناوه‌رۆك، ئه‌وه‌ش كورتهێنانی تیۆرییه مه‌عریفییه مرۆییه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا ده‌رده‌خات كه میراتێكی لیبڕالییان له ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییدا هه‌یه، هه‌روه‌ها لاوازیی په‌یماننامه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌یله هه‌ژموونگه‌راكانی جیۆپۆلهتیكیی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌رده‌خات.
٤. ئه‌ورووپای ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م بژارده‌یه‌كی سه‌ختدایه: مۆدێلی جیهانگیری و كاردانه‌وه‌ی جیۆپۆلهتیكیی ڕووسی و ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌نگێكی گه‌وره، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له جه‌نگ به ته‌واوه‌تی به هه‌موو شێوازه سیاسییه گریمانهكراوهكانیهوه. ئه‌م جیهانه له سیاسه‌تی هاوته‌ریب و بازنه‌ی یه‌كتربڕین و كێبڕكێی جیهانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی باڵاده‌ستیی جیهانی؛ ئه‌ورووپا ده‌خاته نێوان به‌رداشی وزه و غازی ڕووسیا و باڵاده‌ستیی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا. لێره‌دا پێویسته تێزی به‌هاری عه‌ره‌بی گفتوگۆی نوێی له سه‌ر بكرێت به تایبه‌تی له پرسی سووریادا. گریمانه‌كه ده‌ڵێت: دادپه‌روه‌ریی به‌هاری عه‌ره‌بی له گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی نیشتمانی دوور له جه‌مسه‌رگیریی جیۆپۆلهتیكیی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌ورووپا خۆی به‌شداریی تێدا كردووه، ده‌بێته هۆی زامنكردنی بواره‌كانی سه‌قامگیریی جیهانی كه به‌شداری له نه‌رمكردنی لێواره تیژه جیۆپۆله‌تیكییه جیهانییه‌كان له‌مڕۆدا ده‌كات. پێویسته ئه‌م باسه ببێته ناونیشانی چه‌ندین توێژینه‌وه، نه‌وه‌كوو ته‌نها له ڕووی تیۆرییه‌وه، به‌ڵكوو توانای چالاككردنی سیاسییشی له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت ئه‌گه‌ر ڕووداوه جیهانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به ئاشتی كۆتایی پێ بێت!
جگه له‌و دهرەنجامانهی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر هزری مرۆیی و ڕووسیای ئه‌مڕۆ، بیرمه‌ند و تیۆرسێنهكانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌و چوارچێوه سیاسی و مرۆیی و ئابوورییانه‌ی كه ئارامی و ئاسایش ده‌چه‌سپێنن. پێویسته سه‌رله‌نوێ واقیعی جیهانی بخوێنرێته‌وه، سیاسه‌ته‌كانی هه‌ژموونگه‌ریی جیهانگیری و جیۆپۆله‌تیكی وه‌لاوه بنرێن و له نزیكه‌وه ئه‌نجامه‌كانی بپشكنرێن، توندیی لێواره‌كانی كه هۆشداری له شه‌ڕێكی جیهانی ده‌ده‌ن كه‌م بكرێته‌وه. پێویسته له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕووی ئه‌كادیمی و سه‌ربازییه‌وه جیۆپۆله‌تیك ڕه‌ت بكرێته‌وه، هه‌روه‌كوو له سه‌ده‌ی پێشوودا ڕووی دا.
پێوه‌رگه‌لێكی جیهانی هه‌ن كه پرسی سووریا له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ورووژاندویه‌تی. پێشوه‌خته هۆشداریی داوه له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاشتیی جیهانی و پاشه‌كشه‌ی هزری مرۆیی، هه‌روه‌ها له سنوورداربوونی ڕۆڵی چالاكانه‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌مڕۆ پرسی ئۆكراینا زۆر ڕوونه و ناتوانرێت چاوی لێ بپۆشرێت، ئه‌مانه بابه‌تگه‌لێكن كه ده‌بێت له خوێندنه‌وه فیكری و سیاسه مۆدێرنه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر بكرێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كارا بكرێن، ناونیشانه‌كه‌شی بریتییه له: ئاشتیی جیهانی، وازهێنان له مه‌یلی لووتبه‌رزی و باڵاده‌ستی و چالاككردنی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی وڵاتان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێست و مادده‌یه‌كی دیكه‌یه.
سەرچاوە و پەراوێزەكان:
[1] للمزيد من التفصيل، و لتجاوز عدم اثقال الدراسة الحالية بتفاصيل بعيدة نسبيا عن جوهر موضوعها، الرجاء العودة للمقترحات و التوصيات الواردة فى الدراستين التاليتين:
– الدولة وانعقاد الهوية، مؤتمر الباحثين السورى الاول، مجلة قلمون، عدد 15، 2021.
– ما فوق سوتشى وما دون جنبيف، و ثائقى فى قرارات الامم المتحدة حول سورية، ليفانت للبحوث والدراسات، 2020.
[2] صمويل هنتجتون: القوة العظمى الانفرادية/ البعد الجديد للقوة، (فلسطين: مركز فلسطين للدراسات و البحوث، 1999)، ص8–9.
[3] فرانسيس فوكوياما: بنا‌ء الدولة النظام العالمى و مشكلة الحكم و الادارة فى القرن الواحد و العشرين، ترجمة مجاب الامام، (السعودية: العبيكان للنشر، 2007)، ص43–44.
[4] Ohama K, Managing in a borderless World, Harvard business review, 5.1989/6
[5] فرانسيس فوكوياما: نهاية التاريخ و خاتم البشر، ترجمة حسين احمد امين، (القاهرة: مركز الاهرام للترجمة، 1993)، ص52.
[6] نعوم تشومسكى: السيطرة على الاعلام، ترجمة أميمة عبد اللطيف، (القاهرة: مكتبة الشروق الدولية، 2003)، ص26–27.
[7] 10 Reasons Why The World is A Global Village, Bellafricana, June/ 2019.
[8] أمين معلوف: اختلال العالم/حضارتنا المتهافتة، ترجمة ميشال كرم، (بيروت: دار الفارابى، 2009)، ص77.
[9] هانس بيتر مارتين و أخرون، ف‌خ العولمة، الاعتداء على الديموقراطية والرفاهية، ترجمة عدنان عباس على، (الكويت: سلسلة عالم المعرفة، عدد 238، المجلس الوطنى للثقافة والفنون والاداب، 1998)، ص21.
[10] تشكل التحالف الدولى مرات عدة و بتفويض من مجلس الامن للحرب فى هذة المناطق. قيادته العسكرية من حلف الناتو و على رأسه أميركا.
[11] الافاق الاقتصاد العالمى: تباطؤ فى النمو و تحالف محفوف بالمخاطر، صندوق النقد الدولى، نيسان/أبريل 2019.
[12] الافاق الاقتصاد العالمى: التحديات أمام النمو المطرد، صندوق النقد الدولى، تشرين الاول/أكتوبر 2018.
[13] Walter Russell Mead, The Return of Geopolitics, The Revenge of the Revisionist Powers, Foreign Affairs, May/June 2014.
[14] Alexander Dugin, The Fourth Political Theory, Translated by: Mark Sleboda & Michael Millerman, 1st edition, ARKTOS Media LTD, London, 2012.
[15] Alexander Dugin, The Fourth Political Theory, P 52.
[16]Wikipedia. Org/ Wiki/Rudolf _ Kjell%C3%A9.
[17] محمد عبد الغنى سعودى، الجغرافية السياسية المعاصرة/ دراسة الجغرافية والعلاقات السياسية الدولية، (القاهرة: مكتبة الانجلو المصرية، 2010)، المقدمة.
[19] كلاوس دودز و ديفيد أتكنسون، الجغرافية السياسية فى مئة عام/التطور الجيوبولتيكى العالمى، الجز‌ء الاول، ترجمة عاطف معتمد و عزت زيان، ط1 (القاهرة، المركز القومى للترجمة، 2010)، ص9.
[20] جمال الشوفى، المسألة السورية و مرايا الجيوبوليتك الدولية، (الاسكندرية: ليفانت للدراسات والثقافة والنشر، 2021)، الفصل الثالث، ص73–145.
[21] نظريات العولمة، مركز كاتيخون للدراسات، 24/3/2016.
[22] ألكسندر دوغين، “المشاكل الجيوبولتيكية و قوانين المدى الكبير والعولمة والمفارقة الروسية”، مركز كاتيخون للدراسات، 14/10/2016.
[23] أمينة مصطفى دلة، “المخيلة الجيوبولتيكية الروسية والفضا‌ء الأوراسى”، المعهد المصرى للدراسات السياسة و الاستراتيجية، 9/2016.
[24] عمرو عبد الحميد، “لماذا أوراسيا؟”، مجلة الشؤون العربية الاوراسية، عدد 1، 9/2021، ص15–19.
[25] ألكسندر دوغين، “القوة الاوراسية والبحار الدافئة والباردة”، مركز كاتيخون للدراسات، 12/8/2016.
[26] ألكسندر دوغين، أسس الجيوبولتيكا، مستقبل روسيا الجيوبولتيكى، ترجمة: عماد حاتم، (بيروت: دار الكتب الجديدة، 2004)، ص60.
[27] الاميرال بيير سيليريية، لجغرافية السياسية والجغرافية الاستراتيجية، ترجمة أحمد عبدالكريم، (دمشق: الاهالى للنشر و التوزيع، 1988)، ص11.
[28] ألكسندر دوغين، “المشاكل الجيوبوليتيكة و قوانين المدى الكبير والعولمة والمفارقة الروسية”، مركز كاتيخون للدراسات، 14/10/2016.
[29] خلال سبع سنوات من العمل العسكرى الروسى فى سورية، خاضت موسكو 17 لقا‌ء من لقاءات استانة التفاوضية مع تركيا و أيران، و تابعت خلالها قضم المناطق السورية عسكريا الى حدود ادلب، و دخلت مفاوضات مباشرة مع أوكرانيا مع استمرارها فى العمل العسكرى فيها، والنتجة قضم عسكرى للارض وفرض شروط سياسية نتيجتها.
[30] جا‌ء فى الفقرة الثامنة من القرار 2254: يكرر المجلس دعوته الواردة فى القرار 2249 (2015) و الموجهة الى الدول الاعضاء لمنع و قمع الاعمال الارهابية التى يرتكبها على وجه التحديد تنظيم الدولة الاسلامية فى العراق والشام و جبهة النصرة، وسائر الافراد والجماعات والمؤسسات والكيانات المرتبطين بتنظيم القاعدة أو تنظيم الدولة الاسلامية، و غيرها من الجماعات الارهابية، على النحو الذى يعينه مجلس الامن، و على نحو ما قد يتفق عليه لاحقا الفريق الدولى لدعم سورية و يحدده مجلس الامن. https://bit.ly/2N9xYQH
[31] HTTPS://bit.ly/3nc1jmU
[32] ألكسندر دوغين، “العالم اقرب الى الحرب العالمية الثالثة من أى وقت مضى”، مركز كاتيخون للدراسات، 20/9/2016.
[33] الانسحاب الاميركى من افغانستان استقطاب جيوبولتيكى معكوس، مركز أسبار للدراسات الشرق الاوسط، 8/2021.
[34] بايدن حدد موعد “الغزو الروسى” لاوكرانيا، 12، Arabic0 RT، 2/2022.
[35] ديفيد جومبرت، و أخرون، “الحرب ضد الصين التفكير فيما لايتقبله عقل”، Rand cooperation، 2016، ص 15.
[36] وفقا لبیانات شرکە أبحاث Trend Force فان أوکرانیا نتج حوالى 70% من النیون النقى المستخدم فى اجهزە اللیزر الدقیقە لصناعە الرقائق الالکترونیە عالیە الدقە، ما یجعل صناعتها مهددە بحکم الغزو الروسى.
[37] Thomas Fredman, I See Three Scenarios for How This War Ends, Nytimes, 12022/3/. https://nyti.ms/3bjUgzv