April 19, 2020
لە سەڵاحەدین ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران
سوپای عێراق رایگەیاند، بە بۆردومانی فڕۆکەکانیان ژمارەیەک چەکداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین کوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی چەکدارانی سەربە رێکخراوی داعشیان لە دوورگەی عەبدولعەزیز رۆژئاوای قەزای دۆر لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومانکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا، ژمارەیەک چەکدار کوژراون و حەشارگەکانیش خاپوور کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ماوەکانی پێشوودا، چەکدارانی داعش لەو حەشارگانەوە، پەلاماری هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنیان داوە.