دیدێكی ئاینده‌یی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م
نوسینى: سامان ساڵح فه‌ره‌ج، رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ماسته‌ر له زانسته رامیارییه‌كان
پێشه‌كی:
دوای هه‌ڵبژاردنی 30-ی ئه‌یلولی 2018ی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا و دوای زیاتر له هه‌شت مانگ، هێشتا كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێكنه‌هاتووه.
له‌م په‌یپه‌ره‌دا دوو پرس، ده‌خه‌ینه به‌رباس كه ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه؛ ئه‌وانیش، یه‌كه‌م: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت ده‌بێت چی بكات؟ دووه‌میش: كابینه‌ی نۆیه‌م چۆن ده‌بێت؟ واته؛ له‌ڕووی كارایی و ئه‌رك و چۆنایه‌تییه‌وه چۆن كارده‌كات.
ئه‌م دووپرسه، دوو بابه‌تی سه‌ره‌كین كه خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانیش ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانن. له‌م په‌یپه‌ره‌دا له ڕوانگه‌ی لێدوان و پێدراو و كار و كاردانه‌وه سیاسییه‌كان و پێشینه‌ی مێژوویی نێوان هێزه‌كان و به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان، وه‌ڵامی هه‌ردوو پرسه‌كه ده‌ده‌ینه‌وه.
بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامێكی دروست؛ رێبازی باسكردن و ته‌كنیكی “پێست – PEST”(١) به‌كارده‌هێنین. ئه‌م په‌یپه‌ره گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌گوێره‌ی مێژووی چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوو، كه بریتییه له “ململانێی بۆ دابه‌شكردن”، مه‌به‌ست له (ململانێێ بۆ دابه‌شكردن) ئه‌و ناكۆكییه تونده‌یه كه له نێوان “ی.ن.ك” و”پ.د.ك” هه‌یه، تا ئاستی دوو ئیداره‌یی، ئه‌وا؛ كابینه‌ی نۆیه‌م له‌به‌رده‌م مه‌ترسی لاوازیی و ناسه‌قامگیریی سیاسیی، ئابووری، كارگێڕیی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی به حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌ییدایه.
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له نێوان پێگه‌ی راسته‌قینه و تێڕوانینه جیاوازه‌كاندا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك و ته‌نها هه‌رێمی فیدڕاڵی كۆماری عێراقی فیدڕاڵه، كه‌پێش ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، تاكلایه‌نه فیدڕاڵییه‌تی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیدا كه له‌شه‌ڕدابوون له‌سه‌ر ناسنامه و خاك و ئایندهی سیاسی‌یان راگه‌یاند و هه‌تا رووخانی رژێمی عێراقی سه‌دام حسێن-یش، له نیسانی 2003، ئه‌م هه‌رێمه بێ شوناسێكی ده‌ستوریی وه‌ك “نیمچه ده‌وڵه‌ت” ده‌ژیا و له دوای گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی عێراق له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ساده‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیی، له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق-2005 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌م هه‌رێمه وه‌رگیراو له مادده‌ی 141ی دهستوورهكهشدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی به “ڕه‌وا- شرعی” درانه قه‌ڵه‌م.
ئه‌م مێژووه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی كێشه درێژخایهنهكانێتی كه كێشه‌ی شوناس و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێستا و داهاتوویشی دروستكردووه، به‌جۆرێك بوونی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی به بوونی عێراقه‌وه هه‌یه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر بۆچوونێكی د.عهبدولحەكیم خه‌سره‌و، مامۆستای زانسته رامیارییه‌كان، له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بخه‌ینه‌ڕوو، كه ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی بۆچوونی هه‌ندێ لایه‌ن و حیزبی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تێكی لۆكاڵییه و كاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پشت به حكومه‌تی فیدڕاڵ- ناوه‌ند، ده‌به‌ستێت(٢).
ئه‌گه‌رچی ئه‌م تێڕوانینه گشتی و بڵاونییه له‌ڕووی راگه‌یاندن و بانگه‌شه‌ی پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نوێترینیشیان؛ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كارده‌كه‌ن. له كرداریشدا پارتی و یه‌كێتی به‌وجۆره ره‌فتارده‌كه‌ن. نموونه‌یه‌ك له‌مبواره‌دا هاوكارمان ده‌بێت بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بهڵگهكهمان. له‌كاتی قه‌یرانی دارایی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یده‌توانی كیسی خوێنی فلته‌ر بۆ نزیكه‌ی سی هه‌زار نه‌خۆشی تالاسیمیا دابین بكات كه نرخه‌كه‌ی له نێوان 10 -25 هه‌زار دیناردایه و به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌یانوت له به‌غداوه هیچ كیسێكی خوێنمان بۆ نایه‌ت(٣). كاتێك له‌م كه‌یسه ده‌ڕوانیت هه‌م لاوازی حكومه‌ت و هه‌م پاشكۆیی هه‌رێم بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندیت بۆ روونده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌رێم سه‌رقاڵی بابه‌تی راپرسی بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
جیاوازی له ڕوانگه‌ی حیزبه‌كان بۆ پێگه و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم، گرفتێكی گه‌وره‌ی تری هه‌رێمی كوردستانه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شوناس و رۆڵی سیاسیی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌و دیده جیاوازانه‌ش خۆی له بیری هه‌رسێ لایه‌نی سیاسیی “پ.د.ك” و”ی.ن.ك” و”بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان” ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌م جیاوازی و گرفته له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی قوڵتر بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی گرفته‌كه دروستده‌كات ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌كێك له حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دید و بۆچوونیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی خۆیان له كوردستان به‌كارده‌هێنن، له كاتێكدا به گوێره‌ی بنه‌ماكانی بیری خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و باشووری كوردستان، په‌یوه‌ندی دوژمن و داگیركهرانهیه.
دووه‌م: كابینه‌ی نۆیه‌م؛ ده‌بێت چی بكات؟
به‌گوێره‌ی پێدراوه پێشوه‌خته‌كان، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌به‌رنامه‌یدایه ئه‌م كارانه بكات:
1- جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارته سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت كه خۆی له كارنامه‌ی حكومه‌تدا ده‌بینێته‌وه كه هێشتا دیارنییه و به‌هۆی ململانێكانه‌وه هیچ گرنگیی و بایهخێكیشی پێ‌نادرێت و” له ڕاستیدا هیچی بۆ جێبه‌جێكردن نییه، به‌ڵكو حیزبه‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریده‌هێنن، چونكه لانیكهمی هیچیان پێ جێبه‌جێناكرێت”، له بنه‌ڕه‌تیشدا جۆرێك له لێكدژیی له به‌رنامه‌ی سیاسیی پارتی و یه‌كێتیی و گۆڕان، كه بڕیار وایه سێ لایه‌نی به هێزی ناو پرۆسهكهبن هه‌یه.
2- جێبه‌جێكردنی پرسی “چاكسازیی” كه پڕۆژه‌ی گۆڕانه و پارتی پشتیوانی ده‌كات و كارێكی جێی گومانه و یه‌كێتیی وای لێكده‌داته‌وه كه بۆ لێدانه له‌و هێزه مرۆییه مووچه خۆره‌ی كه هه‌یه‌تی و به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاریی نا ئاشكرا، یه‌كێك له به‌نده نهێنییه‌كانی پشت رێكه‌وتنی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌ی گۆڕانه.
3- رێكخستنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسی پاشه‌كه‌وتی مووچه و سه‌رجه‌م ئه‌و زیانانه‌ی كه له فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم كه‌وتوون به‌هۆی سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی مووچه‌وه.
4- به‌هێزكردنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه، كه ئه‌م پرسه پرسێكی تێكه‌ڵه به هێز و پرسی كارگێڕیی حكومه‌ت كه قورستترینیانه.
5- چۆنێتی به‌هێزكردنی توانای جێبه‌جێكردنی كاری فه‌رمانڕه‌وایی و خزمه‌تگوزاریی، كه به گوێره‌ی ئه‌و وێنه گه‌وره‌كراوه بێت، كه له هه‌ندێك ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ سه‌رۆكی داهاتووی حكومه‌ت هه‌یه، گوایه؛ ده‌بێت زۆر پته‌وبێت.
6- بابه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، پرسێكی تری درێژخایه‌نی زیاتر له 27 ساڵه‌ی نێوان “ی.ن.ك” و”پ.د.ك” و له ئێستادا له هه‌ندێ بواردا ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیشی وه‌رگرتووه به‌هۆی پێشنیازه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام هێشتا هه‌ردوو حیزب هیچ دیدێكی روونیان نییه له‌باره‌ی به دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه و زۆرتر خۆیان به‌وه دره‌نگ ده‌خه‌ن كه جیاوازییان له‌سه‌ر هه‌ندێ چه‌مكی وه‌ك: رێكخستنه‌وه، یه‌كخستنه‌وه، یه‌كگرتنه‌وه،… هه‌یه و زۆرتر كاره‌كانیان داوه‌ته‌ده‌ست لیژنه بچووك و هونه‌ریی و بێدهسهڵاتهكان، كه‌ناتوانن هیچ كارێكی راسته‌قینه بۆ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
ئه‌و كارانه‌و زۆر كاری تری پێویستی خه‌ڵكن كه حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی لێده‌كرێت جێبه‌جێیان بكات.
سێیه‌م: كابینه‌ی نۆیه‌م چۆن ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی زانستی و دوور له بانگه‌شه و داڵغه‌لێدان، دیدی ئایندهییمان بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م به پشت به‌ستن به ته‌كنكیی (PEST) واته:”كاریگه‌ریی: سیاسیی، ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ته‌كنۆلۆجی” له‌سه‌ر حكومه‌ت بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌وا بۆمان روودهبێتهوه كه:
1- پرۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان- ناوخۆ و له سه‌ر ئاستی عێراق هاوكار نییه بۆ كارایی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
ا- له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی بڕیار وایه؛ “ی.ن.ك” تا ئێستا (8 ی حوزه‌یران 2019) بچێته حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌ك پارتێكی ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كات وه‌ك هه‌مان چوار ساڵی رابردوو كه مامه‌ڵه‌ی كردووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ “پ.د.ك”، یه‌كێتیی، وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، هه‌ركات پارتی به دڵی نه‌بێت، له بازگه‌ی “پردێ” رێ‌یان لێبگرێت، چونكه هه‌م پارتی بازگه‌ی پردێی نه‌ماوه، هه‌م له یه‌ك كیلۆمه‌تر دوور له یه‌كتری، له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – سلێمانی له سماقووڵی، هه‌ردوو بازگه‌ی دوو ئیداره‌یی هه‌ردوو حیزب ماون و هه‌ردوولا ئاماده‌ی هه‌مان نه‌ریتی ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆن.
ب- به‌شداریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ناو حكومه‌ت، به‌شدارییه‌كی نا هاوسه‌نگه، مه‌به‌ست له نا هاوسه‌نگیی ئه‌وه‌یه كه له رووكه‌شدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-یش له‌سه‌ر پشكی پارتی له‌ناو حكومه‌ت به‌شداربێت، (چونكه زیاتر له به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی وه‌رگرتووه) نه‌ك بووبێته مایه‌ی هاوسه‌نگی و جیاواز له هه‌ردوو حیزب. ئه‌مه له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی به سروشتی ململانێی نێوان هه‌رسێ حیزب (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پ.د.ك) و (ی.ن.ك) هه‌یه، كه گۆڕان له كاتی خۆیدا بۆ ئه‌وه دروستبوو جێگه‌ی یه‌كێتیی بگرێته‌وه و فه‌رمانڕه‌وایی زۆنی سه‌وز به ده‌سته‌وه بگرێت، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو شتێك ده‌كات و پارتی-ش ركابه‌ری ته‌قلیدی و هه‌میشه‌یی یه‌كێتییه، كه نه ده‌توانێت یه‌كێتیی له‌ناو ببات و نه ده‌توانێت متمانه‌یی هه‌میشه‌یی دروستبكات.
پ- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی روون و نه‌بوونی په‌یكه‌ری بڕیاردان و یه‌ك گوتاریی، دۆخێكی نا جێگیر بۆ حكومه‌ت دروستده‌كات كه، ده‌بێته مایه‌ی نا سه‌قامگیریی كارگێڕیی و دابه‌شبوونی ناوچه‌یی، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابرددودا قوباده تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتیی، له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه حیزبه‌كه‌ی هاوكاری نییه له حكومه‌ت و به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی زۆرجار هه‌واڵی كاره‌كانیشیان بڵاونه‌كردۆته‌وه. ئه‌م پرسه‌ش سه‌باره‌ت به مه‌سرور بارزانی جیاوازتره له نێچیرڤان بارزانی، كه له‌وانه‌یه یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م (مه‌سرور بارزانی) ئه‌وه‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی بچێته حكومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، نه‌ك مه‌سرور بارزانی.
ت- بریار وایه، حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2020 سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوان ئه‌نجامبدات، قورسترین رێگری و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم دروستده‌بێت، به‌م به‌ڵگه‌یه‌ی خواره‌وه:
– ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان، هه‌ر له‌رۆژئاوای چیای شه‌نگار تا به‌دره‌و جه‌سان و به‌له‌د روز، له‌ژێرده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدان و كورد له‌و ناوچانه، دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش به خراپترین دۆخ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌لمێنرێت و هیچ هێزێكی كوردیی-ش پلان و ستراتیژی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه نییه.
ح – ململانێی داهاتووی نێوان ئێران- ئه‌مریكا، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ته‌مموزدا شتێك رووبدات، بۆ هه‌رێم كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت، سه‌رباری به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریاش له ڕۆژاوای باشووری كوردستان.
ج – توركیا، به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م شوناسی هه‌رێمی كوردستانه، نه‌ك ته‌نها حكومه‌تی هه‌رێم، كابینه نۆیه‌م ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی مه‌سرور بارزانییه‌وه لێی بڕوانیت، كه‌متر رووی له توركیا ده‌بێت، بۆیه هه‌میشه توركیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گرنگ له به‌رده‌م هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی توركیا ئه‌ردۆغان نه‌وه‌ستێنن.
2- له ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه و چه‌ند هۆكارێك له‌سه‌ری كاریگه‌رده‌بێت:
ا- رێككه‌وتنێكی كاتیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه تایبه‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به گوێره‌ی لێدوانی د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌پشكی كورد: تا ساڵی 2020مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ركراوه، دوای ئه‌وه پێویسته، رێككه‌وتنێكی نوێ بكرێت بۆ بابه‌تی بودجه‌ی هه‌رێم، كه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ كه‌یسی نه‌وت تێكه‌ڵه و بۆ حكومه‌تی هه‌رێم قورس و گرانه كه‌یسی نه‌وت بداته به‌غداد، له كاتێكدا قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیاكانی له‌لایه، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی دووساڵی رابردوو به‌شێكی باش له‌قه‌رزه‌كانی داوه‌ته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی نه‌وتی بۆ زۆرپرسی ئاسایش و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و … پێویسته و پێشكه‌شكردنی كه‌یسی نه‌وت به به‌غدا پرسی لێكۆلێنه‌وه و نه‌زاهه و ژماره و شتی تری به‌دوادادێت.
ب- سنوورداریی له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و سه‌رچاوه‌ی نوێی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، كه ته‌قینه‌وه‌ی هێزی كاری گه‌نج هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێم، چونكه هه‌م پارتی دیموكراتی كوردستان بابه‌تی ده‌رفه‌تی كار، وه‌ك پڕۆژه‌ی یه‌كێتیی ده‌بینێت و هاوكار نابێت بۆ سه‌رخستنی، هه‌م یه‌كێتیی خۆی ستراتیژ و بنه‌مای به‌هێزی بۆ جێبه‌جێكردنی نییه و سه‌رچاوه‌كانی كوردستانیش بۆ ئه‌و ئامانجه كه‌م و سنووردار و بێهێزن و كولتووری كاركردن له كوردستان له‌و بواره‌دا پێویستی به قۆناغێكی دوور و درێژه.
3- له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كاریگه‌ره به زۆر هۆكار و ده‌رفه‌تی زۆریشی له به‌رده‌سته، ده‌توانێت هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دروستكردنی هێز به‌كاربهێنێت، چونكه:
ا- پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رو 60% گه‌نجه و توانای هێزی كار و هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێداهه‌یه.
ب- هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ هه‌ن له ڕووی ژماره‌وه.
پ- جیاوازیی و ناكۆكی و ململانێی ئاینی له كوردستان رێگه‌ی پێنه‌دراوه و به‌توندی سهریههلنهداوه.
ت- سروشتی تاكی كوردستانی ئاشتیخواز و پشتیوانی مانه‌وه‌ی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ح- تیرۆر و تیرۆریست له كوردستان بێزراو و دوور له خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه.
خ- ئاستی خوێنده‌واریی بۆ سه‌رو 75-80% به‌رزبۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش دره‌فه‌تی به‌ره‌وپێشچوونه له بواره جیاوازه‌كاندا.
ج – گه‌شه‌كردنی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و نه‌ریتی شارستانی.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژماره‌یه‌ك كاریگه‌ری مه‌ترسیدار و گرنگ له به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م (هه‌رێمی كوردستان) هه‌ن، كه نابێت نادیده بگیرێن، وه‌ك:
ا- زۆربوونی ژماره‌ی چه‌ك له ناو ماڵ و به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه و لاوازیی و زۆرجاریش نه‌بوونی سزا له‌سه‌ر تاوانباران و داڵده‌دانیان له‌لایه‌ن حیزب و خێڵ و سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه.
ب- به‌هێزبوونه‌وه و به‌هێزكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌شیره‌ت و خێڵ و هۆزه‌كان.
پ- ئاسان هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ندێ ره‌وتی توندڕه‌وی په‌ڕگیری ئاینی و فه‌لسه‌فی و هزری ههمهجۆر، كه پارته سیاسییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كاریده‌هێنن، یان له مه‌ترسییه‌كانی تێناگه‌ن.
ت- په‌ره‌سه‌ندنی كولتوور و زمانی بێگانه و بێهێزكردن و پشتگوێخستنی زمانی كوردی و له هه‌ندێك ناوه‌ندی حكومه‌تیشدا قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی.
ح- نه‌بوونی هیچ دید و تێڕوانینێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ئاینده‌یی بۆ پرسه‌كانی: ئاین له كوردستان، ژن له كوردستان، منداڵ له كوردستان، ژینگه له كوردستان، سێكس له كوردستان، بازرگانیی به مرۆڤ له كوردستان، كار و كرێكار له كوردستان، … . كه ئه‌مانه و زۆرشتی تر، له بابه‌ت و پرس و قه‌یران و كێشه هاوچه‌رخه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆن و ئه‌گه‌ر لێێ نه‌كۆڵرێته‌وه ده‌بنه‌مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان.
خ- ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی به‌كارهێنان و بازرگانیی پێوه‌كردن، كه به‌گوێره‌ی لێداوانی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له كوردستان گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن.
ج- به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت له كوردستان.
4- كاریگه‌ریی ته‌كنۆلۆجی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌كرێت لێره‌دا هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تایی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆجیا وه‌ك دامه‌زراوه بناسینه‌وه، كه تا ئێستاش به‌هۆی لاوازیی سه‌ره‌تای كرانه‌وه- شه‌فافیه‌ت و نه‌بوونی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتوو له فه‌رمانڕه‌واییدا چه‌ند پێدراوێك بخه‌ینه‌ڕوو؛
ا- حكومه‌تی هه‌رێم له ڕووی ئاسایشی پاراستنی بهلگهنامهكانییهوه له رێگه‌ی ته‌كنۆلۆجیاوه پارێزراوه.
ب- هیچ یان كه‌مترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئابوری كوردستان و سه‌رچاوه‌كانی وزه و كارگه‌كان به‌ر هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ون.
به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ر وه‌ك سوود بۆ ده‌زگای حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، له هه‌مانكاتدا نیشانه‌ی دواكه‌وتنه له كاروانی شارستانی جیهان كه ته‌كنۆلۆجیا به‌شه هه‌ره گه‌وره و پێكهێنهرهكهیهتی، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یادنه‌چێت كه كاریگه‌رییه به‌هێزه‌كانی ته‌كنۆلۆجیا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم زۆر زیاتر له توانای كابینه‌ی نۆیه‌م و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م كه‌یسه‌دا ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تانی دواكه‌تووی جیهانیش هه‌مان گرفتیان هه‌یه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ناوچانه‌ی كه خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێی جیهان و سه‌رمایه‌داریی و سیسته‌می ته‌كنۆلۆجیای زانیاری‌دا نه‌گونجاندووه، به جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌سه‌رئاستی جه‌ماوه‌ریی و رۆشنبیری نیشتمانیی و گشتیی، ناتوانن هاوڵاتییه‌كانیان ئاراسته بكه‌ن، واته: ده‌توانرێت بوترێت: هاوڵاتی له سه‌رده‌می ئێستادا، ته‌نها به ناسنامه خه‌ڵكی وڵاتی خۆیه‌تی، به‌ڵام به رۆشنبیری و په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه، خه‌ڵكی جیهانی ته‌كنۆلۆجیایه. بۆیه، بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كاریگه‌رییه‌ك هه‌ن كه پێویسته له به‌رچاو بگیرێن و نادیده نه‌كرێن، وه‌ك:
ا- پێشخستنی توانای فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌ت و گونجانی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گۆڕانكاریی ته‌كنۆلۆجیا به‌جۆرێك هه‌ندێك له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ته‌كنۆلۆجیا ببێت له هه‌ڕه‌شه‌وه ببێت به ده‌رفه‌ت.
ب- گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی وكرانهوهی زیاتر.
پ – به‌رده‌وامبوون و گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی.
ت- كردنه‌وه‌ی بازاڕی كۆمپانیاكانی ئینته‌نێت بۆ كێبڕكێی و نه‌هێشتنی قۆرخكاریی حیزبی.
چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌مبواره‌دا نه‌چێته پێشه‌وه به گوێره‌ی ستانداردا جیهانییه‌كان، ئه‌وا هێزی سیمبوولیك و هانده‌رانه‌ی هه‌رێم له‌م باره‌ی ئێستایدا، له هێزی سیمبولیكی و هانده‌رانه‌ی كۆمپانیایه‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی لاوازتره.
لێره‌دا باسكردنی ئه‌م كاریگه‌رییانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و شیكردنه‌وه‌یان و باسكردنی رۆڵی حكومه‌ت له ڕوانگه‌ی قانوونیهوهیه كه ده‌زگایه‌ك له‌ڕوانگه‌ی ئه‌رك و بهرپرسیارێتیهكهیهوه بتوانێت كاربكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له قانوون بۆی دانراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كی دیكه‌وه لێی بڕوانین، به گوێره‌ی رای د.عابد خالد ره‌سوڵ، مامۆستای زانسته رامیارییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، دۆخی پێكهێنانی حكومه‌ت و بوونی حكومه‌ت له خۆیدا وه‌ك ده‌زگایه‌ك، شتێكی جیاوازتره له‌وه‌ی كه خه‌ڵك و بنه‌ما قانوونییه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن. د. عابد خالد، ده‌ڵێت: گروپ و تاقمی خاوه‌ن پاره و چه‌ك له ناو هه‌ردوو حیزب، به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما قانوونییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر شته‌كان ده‌ده‌ن و له‌كاتێكدا رێگه به ده‌زگا قانوونییه‌كان ده‌ده‌ن كاربكه‌ن، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و ده‌سته به‌هێزه‌كان بێت(٤).
ده‌ره‌نجام:
له ده‌ره‌نجامی ئه‌م په‌یپه‌ره ده‌گه‌ینه چه‌ند ئه‌نجامێكی هه‌نوكه‌یی، وه‌ك:
1- كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بارگاوییه به كێشه مێژووییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ناسه‌قامگیر ده‌بێت.
2- ماوه‌ی زۆری نێوان هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت، یه‌كێك له هۆكاره كاریگه‌ره خراپه‌كانی سه‌ر توانای جێبه‌جێكردنی حكومه‌ت ده‌بێت.
3- كابینه‌ی نۆیه‌م له پێناوی كاتدا دروست ده‌كرێت، بۆیه زۆرتر كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكات.
4- ناتوانێت پرۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ده‌زگایی به‌هێزبكات و له كابینه‌كانی تر جیاوازبێت.
5- گرفتی “كه‌سیی”، یه‌كێكی دیكه‌یه له كێشه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، چونكه نێچیرڤان بارزانی، كه گوتاربێژێكی به تواناتره له مه‌سرور بارزانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوانتره، واده‌كات روانگه‌ی راگه‌یاندن له‌سه‌ر یه‌كه‌میان بێت، به‌ڵام هێز و دارایی كه له ده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌مدایه، گرفتی داپۆسراو بۆ حوكمڕانی دروستده‌كات.
6- كابینه‌ی نۆیه‌م كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌مێنێته‌وه و هێزی هه‌رێم دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر عێراق و كوردستاندا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه “ی.ن.ك” له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نی حكومه‌ت له حكومه‌ت بكشێته‌وه.
7- كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم توانای نییه له‌ڕووی پاشه‌كه‌وتی مووچه و باری ئابووری شتێكی ئهوتۆبكات.
8- كێشه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان (مادده‌ی 140) له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق له‌و ناوچانه زیاتر ده‌بێت.
9- پرسی به دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و به ڕووكه‌ش لیوا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان لێكهدهدهنهوه.
پەراوێز و سەرچاوەکان:
1- مه‌به‌سه‌ت له PEST پیته یه‌كه‌مه‌كانی چوار چه‌مك له زمانی ئینگلیزییه كه (Politic, Economic, Social, Technology)یه‌و به‌كارهێنانی ئامرازێكی زانستییه، كه بۆ زانینی راده‌ی كاریگه‌ریی هۆكاره سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و تهكنۆلۆجییهكانه له‌سه‌ر ههربابهتێكی دیاریكراو، كه له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردووودا به‌شێواز و داڕشتنی جیاواز وه‌ك: STEPو PESTEL و هتد، زۆرتر له بواری پڕۆژه و كه‌رتی ئابووریدا به‌كارده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها ئامرازێكی پلانی ستراتیژییه بۆ زانینی داهاتووی ده‌زگایه‌ك له‌ڕوانگه‌ی كارتێكه‌ره جیاوازه‌كانی وه‌ك: سیاسه‌ت، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌كنۆلۆجی.
2- مجلة الدراسات السياسية و الأمنية – المجلد (الاول) العدد (الثانی) كانون الاول 2018، ص185.
3- بڕوانه ئه‌م به‌سته‌ره له 8/6/2019 سه‌ردانیكراوه: http://bgtakrg.org/index.php/2013-05-18-09-11-23/item/958-2018-07-02-08-02-49
4- د.عابد خالد ره‌سوڵ، پێكهێنانی حكومه له هه‌رێمی كوردستاندا، رێكار و سیناریۆ و ئأڵنگارییهكان، بڕوانه ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه: http://www.kurdistanc.com/Political/details.aspx?jimare=1409 له 9/6/2019.